چالاکێکی سیاسی خەڵکی سنە دوای چوار ساڵ زیندان ئازاد کرا.
چالاکێکی سیاسی خەڵکی سنە دوای چوار ساڵ زیندان ئازاد کرا. خەبات دێهدار چالاکی سیاسی کورد، ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتی 24ی خاکەلێوە، ئازاد کرا. ناوبراو لە ڕێکەوتی 11ی ڕەشەممەی 1389 لە لایەن لقی ١٠ ٤ی دادگای گشتی سنە، بە تۆمەتی ئەندامیەتی لە یەکێک لە حیزبەکانی کوردستانی ئێران، بە پێنج ساڵ و سێ مانگ زیندان سزا درابوو، و ڕۆژی ٢٣ی جۆزەردان لە لایەن هەمان دادگا بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانیەکەی ڕەوانەی گرتووخانەی ناوەندی سنە کرابوو.