یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

کۆبوونەوەى ساڵانەى رێکخستنى قەلادزێى سازمانى خەبات ى کوردستان

کۆبوونەوەى ساڵانەى رێکخستنى قەلادزێى سازمانى خەبات ى کوردستان

رۆژى هەینى رێکەوتى 27/5/2016 بە مەبەستى رێکخستن و کاراکردنى کاروبار، کومیتەى قەلادزێى سازمانى خەبات کۆبوونەوەى ساڵانەى خۆى گرێدا. کۆبوونەوەکە بەبەشدارى ئەندامان و لایەنگرانى سازمانى خەبات لەناوچەى قەلادزێ و لە ژێر سەرپەرشتى بەرێز کاک رێبوار حسێنى بەرپرسی پێوەندییە کوردستانیەکانى سازمانى خەبات بەرێوە چوو. 

لەو کۆبوونەوەیە دا کە هاوکات نوێنةرى هەر دوو رێکخراوى ئافرەتان و لاوانى خەبات بەشدار بوون سەرەتا بە دەقیقەیێک بێدەنگى بۆ روحى پاکى شەهید رەحمان پوورکریم نوێترین شەهیدى رێگەى رزگاری و پێشمەرگەى چاونەترسی سازمانى خەبات و سەرجەم شەهیدانى سازمانى خەبات و کوردستان دەستى پێکرد. پاشان هەر بەو بۆنەوە بەرێز کاک رێبوار حسێنى سەرەتاى قسەکانى بە باسێک لەسەر شەهید رەحمان و چوونیەتى رووداوى شەهید بوونى و کەسایەتى ئەو شەهیدە بە نرخە کردەوە و لەپاشانیش لەسەر ئەرک و مافى ئەندامان لەم قۆناغەى ئێستاى جوڵانەوەى رزگاریخوازانەى گەلەکەمان دوا و بە لەبەرچاو گرتنى دۆخى هەستیارى ناوچەکە و ئێران و کوردستان هەوڵ و هێممەتى زیاترى ئەندامانى سازمانى خەبات ى بە زامنى پێش کەوتن و بەرەوپێش چوونى کارەکانى تەشکیلات زانى. 

لەدرێژەى کۆبوونەوەى ساڵانەى کومیتەى قەلادزێ لە پاش ووتەکانى بەرێز کاک رێبوار حسێنى بەرپرسی پێشووى کومیتە چەند قسەیێکى بۆ ئامادەبووان کرد و هەر کام لە ئەندامانى کاراى کومیتەش پێشنیار و رەخنە و تێبینیەکانیان باس کرد. 

لەپاش باسێکى گەرم لەسەر چونیەتى کاروبارى کومیتە لە ماوەى ساڵى رابردوو دەست کرا بە هەڵبژاردنەوەى کومیتەى بەرێوەبەرى نوێى قەلادزێ و لە رێگەى دەنگى نەهێنى بەرپرسی نوێى کومیتە هەڵبژێردرا و هاوکات نوێنەرلە هەرکام لە رێکخراوەکانى ئافرەتان و لاوانیش دیارى کرا. 

بەرێز بەرپرسی پێوەندییە کوردستانیەکان لە کۆتایی کۆبوونەوەکە وێراى دەست خۆشی و ماندوونەبوونى بە بەرێوەبەرانى پێشووى کومیتە، پێرۆزبایی لە بەرپرس و بەرێوەبەرانى هەڵبژێردراو بۆ ساڵى داهاتوو کرد و رێنوینى و راسپاردەى پێویستى لەگەڵ بەرێوەبەرانى نوێ هێنایە ئارا و کۆبوونەوەکە لە کەشێکى تەندورست و بە سەرکەوتوویی کۆتایی بە کارەکانى هێنا. 

صورة

صورة


8 ساڵ و 5 مانگ و 25 ڕۆژ و 11 کاتژمێر و 45 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کۆبوونەوەى ساڵانەى رێکخستنى قەلادزێى سازمانى خەبات ى کوردستان

کۆبوونەوەى ساڵانەى رێکخستنى قەلادزێى سازمانى خەبات ى کوردستان

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران