قەیرانی کۆڕۆنا و کاریگەریەکانی لەسەر سیستمی پەرەستاری لە ئێران.
قەیرانی کۆڕۆنا و کاریگەریەکانی لەسەر سیستمی پەرەستاری لە ئێران. لەماوەی زیاتر لە دوومانگی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆڕۆنا لە جیهان و هەروەها ناوخۆی ئێران، پزیشک و پەرەستار و کادری دەرمانی نەخۆشخانەکان وێڕای کەم و کوڕی پێداویستی و مافی خۆیان، بە ماندوونەناسانە لە نەخۆشخانەکان کاریان کردووە و هەندێکیان توشی ئەم پەتایە بوون ولە ماڵ و منداڵیان دور بوون، و ڕێژەیەکی زۆریشیان بە کۆرۆنا گیانیان سپاردووە. ئاماری گیان دانی پەرەستاران وکادری دەرمانی لەنەخۆشخانەکانی ئێران زیاتر لەکاتی شەڕی هەشت ساڵەی ئێران و عێراقە. محەممد میرزابەیگی سەرۆکی ڕێکخراوی نیزامی پەرەستاری ئێران لەنامەێیکدا بۆ وەزیری بێهداشت، نوسی: دەرکردنی پەرەستاران لەنەخۆشخانە تایبەتەکانی ئێران بە پێچەوانەی قازانجەکانی وڵاتە، و ئەو دوکتور و پەرەستارانە کە بە گیانفیدایی کاردەکەن، بە بیانویی لاوەکی دەردەکرێن. لەدەست دانی کادری دەرمانی هەڕەشەێیکی جددیە بۆ بەڕەنگاربونەوە لەگەڵ کۆڕۆنا و لەدەست دانی ئەم چینەی کۆمەڵگە و کەم و کوڕی لە کادری دەرمانی خەسارەتێکی قەربوونەکراوەیە.