خەڵکی فەقیر و کەم داهاتی کۆمەڵگەی ئێران وئەوانەی لە قەراغی شارەکاندا دەژین، یەکەم قوربانیانی کۆڕۆنان.
خەڵکی فەقیر و کەم داهاتی کۆمەڵگەی ئێران وئەوانەی لە قەراغی شارەکاندا دەژین، یەکەم قوربانیانی کۆڕۆنان. بەپێی ئامارە فەرمیەکان نزیکەی ۱۱ملوێن کەس لە قەراغ شارەکاندا دەژین، جگە لەوەی کە ۳۰لە سەدی کۆمەڵگەی شارەکانی ئێران کە دەکاتە ۱۹ملوێن لە ٥٦ملوێنی کۆمەڵگەی شارەکان لە ناوچە کۆنەکان و شوێنە نایاساییەکان دەژین. غوڵامڕەزا ئەنساری، چالاکی ئیسڵاح تەڵەب وتوویەتی: قەیرانی کۆڕۆنا لە پاڵ ئەو خەسارەتانەی کە بە تەندروستی کۆمەڵگای دەگەیەنێت، لێکەوتەی کۆمەڵایەتی و ئابوری بە دوای خۆیدا دێنێت، کە دەتوانێت لەو نەخۆشینەش مەترسیدارتر بێت. هەروەها مۆرتەزا موبەلیغ جێگری سیاسی و ئەمنیەتی پێشوی وەزارەتی ڕژیم باسی لە سەختی و کێشە کۆمەڵایەتی و ئەمنیەکان کردووە.