پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

بوونی زیندانی شاراوە لە ژێر دەسەڵاتی سپای پاسداران

بوونی زیندانی شاراوە لە ژێر دەسەڵاتی سپای پاسداران

لە ڕاپۆرتێکدا (ئەتڵەسی زیندانەکانی ئێران) باسی لە چالاکی شاراوەی بەندیخانەیەکی نهێنی سەر بە قەرارگای ساڕۆڵای سپای پاسداران کردووە و دەڵێت: ئەم بەندیخانەیە کە ن

لە ڕاپۆرتێکدا (ئەتڵەسی زیندانەکانی ئێران) باسی لە چالاکی شاراوەی بەندیخانەیەکی نهێنی سەر بە قەرارگای ساڕۆڵای سپای پاسداران کردووە و دەڵێت: ئەم بەندیخانەیە کە ناسراوە بە (یەکی ئەلف) بۆ یەکەم جار خانە خوێی خۆپیشاندەرانی مانگی بەفرانباری ساڵی ۱۳۹٦بووە. بەندکراوان بە چاوی داخراوەوە بۆ ئەم بەندیخانەیە دەگوێزرێنەوە، و هەتا ئێستا هیچ هەواڵێک لەم بەندیخانە شاراوەیە نیە. بەپێی قسەی دوو کەس لەوانەی کە لە ناڕەزایەتیەکانی ساڵی ۱۳۹٦ دەست بەسەر کرابوون و بۆ ماوەیەک لەو بەندیخانەیەی سپای پاسداران بوون، باسیان لەو ڕووداوانە دەکرد کە لەو بەندیخانە شاراوەیە بەسەریان دا هاتبوو. سپێهر ناوی ئەو کەسەیە کە لە ڕۆژی دووهەمی ناڕەزایەتیەکانی ۱۳۹٦ی تاران لەلایەن هێزە ئەمنیەتیە شاراوەکان دەست بەسەر کراوە، ناوبراو دەڵێت: هەر لە ڕێگادا چاویان بەستین بۆ ئەوەی نەزانین بۆ کوێمان دەبەن، بەڵام لە دوای ٤۰دەقە لە شار دوور کەوتینەوە و ماشینەکە چووە ناو حەوشەیەکی گەورە، هەروەها چوینە ناو ساڵۆنێکی گەورە کە پڕ بوو لە کامێرای چاودێری و لەوێدا کەس بۆی نەبوو قسە بکات.


4 ساڵ و 7 مانگ و 3 ڕۆژ و 25 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بوونی زیندانی شاراوە لە ژێر دەسەڵاتی سپای پاسداران

بوونی زیندانی شاراوە لە ژێر دەسەڵاتی سپای پاسداران

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران