مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئامریکا داوای لە شۆرای ئەمنیەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە کە گەمارۆی سەر چەک و چۆڵی ڕژیمی ئاخوندی نوێبکاتەوە پێش ئەوەی
مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئامریکا داوای لە شۆرای ئەمنیەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە کە گەمارۆی سەر چەک و چۆڵی ڕژیمی ئاخوندی نوێبکاتەوە پێش ئەوەی کە پێشبڕکێیەکی نوێی چەک و چۆڵ لە ناوچەکەدا وەڕێ بخات. گەمارۆی سەر چەک و چۆڵی ڕژیمی ئاخوندی شەش مانگی دیکە کۆتایی دێت، و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کردووە کە داوای لە شۆرای ئەمنیەت کردووە بۆ ئەوەی ئەو گەمارۆیە نوێ بکاتەوە. مایک پەمپێئۆ لەتویتێک دا نووسیویەتی: ڕژیمی ئاخوندی ئێران گەورەترین پشتیوانی ترۆرە لەجیهاندا، و شەش مانگی دیکە گەمارۆی سەر چەک و چۆڵی ئەو ڕژیمە کۆتای دێت، بۆیە داوای لە شۆرای ئەمنیەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە کە پێش ئەوەی توندوتیژیەکانی ڕژیم توندتر و بەهێزتر ببێ و پێشبڕکێیەکی نوێی چەک و چۆڵ لە ناوچەکەدا وەڕێ بخات، پێویستە گەمارۆکانی سەری نوێبکرێتەوە.