بە پێی ڕاپۆڕتێکی ناوخۆیی سپای پاسدارانی ڕژیمی ئاخوندی، تا ڕۆژی ۱۳ی خاکەلێوە، لە نەخۆشخانەکانی سپای پاسداران لەتاران ۳۹۲٦کەسی توشبوو لە بنەماڵەی پاسداران و بهسی
بە پێی ڕاپۆڕتێکی ناوخۆیی سپای پاسدارانی ڕژیمی ئاخوندی، تا ڕۆژی ۱۳ی خاکەلێوە، لە نەخۆشخانەکانی سپای پاسداران لەتاران ۳۹۲٦کەسی توشبوو لە بنەماڵەی پاسداران و بهسیجهکانی سهر بهسپای ڕژیم تۆمارکراوە کەبریتیە لە ۲٥٨٥ کەسی سپاهی و ٦۹٥کەس لە بنەماڵەکانیان و ٦٤٦کەس کهخانەنشینن. موحسین ڕەفسەنجانی سەرۆکی شۆرای شاری تاران ڕایگەیاند کە ئاماری ڕاستەقینەی توشبوان و قوربانیانی کۆڕۆنا زۆرترە لەوەی کە حکومەت باسی دەکات. هەروەها مافناس و سەرۆکی کومیسیونی تەندرووستی شۆرای شاری تاران وتی: ئاماری هەڵە دەتوانێ مەترسی بخاتە سەر گیانی خەڵک و خەسارەتی قەرەبوو نەکراوە بە ماڵ و گیانی خەڵک و وڵات دەگەێنێ. هەروەها بەرپرسان ئەگەر ئاماری ڕاستەقینە ڕانەگەێنن، دەبێ وەڵامی ئەم قوربانیانەو بنەماڵەکانیان بدەنەوە. بەپێ ڕاپۆڕتی سایتە هەواڵدەریەکانی دەرەوەی ئێران تا نیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە ۳۱ی خاکەلێوە، ئاماری قوربانیانی کۆڕۆنا لە۲۹٤شاری ئێران زیاتر لە ۳۲۲۰۰کەسبووە، هەروەها بەپێی ئەم ئامارانە لە کوردستان ٥۱٥ کهس گیانیان سپاردووە . بەپێی سەرچاوەی خەبەری خەباتمێدیا، له گۆڕستانی قوم قەیرانی نەبونی قەبرە و قوربانیانی کۆڕۆنا بە کۆمەڵ دەنێژرێن، سەرەڕای ئەم ڕاستیە ناخۆشانە ڕۆحانی بە پیلانی دارێژڕاو درۆ لەگەڵ خەڵک دەکات و دەڵێت بەخۆشیەوە لەم ڕۆژانە ئاماری توشبوان و قوربانیانی کۆڕۆنا کەم بوەتەوە، هەروەها ڕایگەیاند کەئەو کارو پیشانەی کە مەترسی کەمتریان لەسەرە دەتوانن کارو چالاکی خۆیان دەست پێبکەنهوه. بەڵام زاڵی سەرۆکی لێژنەی کۆڕۆنا لەتاران وتی: توشبووانی کۆڕۆنایی لە بەشی تایبەتی نەخۆشخانەکانی تاران ٧ لهسهد زۆرتر بوە و ۲۳·توشبوی نوێ لەیەک ڕۆژدا تۆمار کراوە . ئەمە لە کاتێکدایە کە ڕژیم ئاماری ڕاستەقینە بڵاو ناکاتەوە و موحسین ڕەفەسنجانی داوای لە وەزارەتی تەندرووستی کردووە کە ئاماری توشبوان و قوربانیانی کۆڕۆنا لەتاران بە شێوەێیکی جیاواز لە شارەکانی دیکە ڕابگەێیندرێ. ڕۆژنامەی ناوخۆیی ئارمان نوسی: هاوکات لەگەڵ کرانەوەی بازاڕی تاران و شەقامەکان و ترافیکی زۆر ،دەبێ بەم زووانە چاوەڕوانی بەرزبونەوەی ئاماری کۆڕۆنا و شەپۆلی نوێی ئەم پەتایە لە ناوخۆیی وڵاتی ئێران بین. هەروەها ئیمن ئابادی نوێنەری مەجلیسی رژیم وتی: ئێمە دوای کۆڕۆنا دەبێ چاوەڕوانی بەرزبونەوەی ئاماری بێکاری و دروستیبوونی قەیرانی زیاتر بین بەهۆی کۆڕۆناوە، لەئێستادا ۳تا ٥ ملیۆن بێکارمان هەیه و شاهیدی گران بونی نرخی کەل و پەل و ههژاری و داڕمانی کهرتی ئابووری دهبین و دوای کۆڕۆنا داڕمانی باری ئابوری وڵات لە ئێستا زیاتر هەستی پێ دەکرێ.