پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

روخان تاکە چارەسەری دەسەڵاتی ویلایەتی فەقیە!

روخان تاکە چارەسەری دەسەڵاتی ویلایەتی فەقیە!

هوومەون ساعێدپەناه

هوومەون ساعێدپەناه
ئەم ئێوارەیە هەواڵێکم لە ماڵپەری رووداو بەرچاو کەوت کە گوایە رژیمی ئێران داوای ئەو چوار لایەنەی رەت کردووەتەوە کە زیاتر لە ساڵێکە لە هەوڵی ئەوەدان لەگەڵی بسازێن و بۆ ئەو مەبەستە لە کۆمەڵێک رێکەوتنی خۆیان پەشیمان بوونەوەو وازیان لە زۆر کاری گەورەی هاوبەش هێنا.
گەلی کورد زیاتر لە 40 ساڵە بەرنامە و سیاسەتەکانی رژیمی ئاخوندی دەبینێ و باوەڕی نەگۆڕی بەوە هەیە کە بەبێ رووخان و لەناوچوونی ئەو دەسەڵاتە بە هیچکام لە ماف و ئازادیەکانی ناگا. بەڵام ئەو چوار لایەنە بەپێچەوانەی ویستی کۆمەڵانی خەڵک و بە دوور لە بنەما شۆرشگێڕیەکان کەوتنە وتووێژ لەگەڵ ئەو دەسەڵاتە و بۆ ماوەیەکیش ئەو وتووێژانە درێژەیان کێشا.
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لە ئەساس و بنەرەتدا وتووێژ لەگەڵ دەسەڵاتی ئاخوندان بە زیان بۆ بزوتنەوەی مافخوازانەی گەلی کورد دەزانێ‌ و ئەوەش هاوتەریبە لەگەڵ دید و بۆچوونی نەتەوەکەمان، لەو راستایەدا زۆری هەوڵدا کە ئەو بەرێزانە دوورکەونەوە لە وتووێژ و لە چوارچێوەی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران درێژە بە کار و هاوکاری بدەن و ئەو ناوەندە بۆ پێشەوە بەرن و بیکەنە بنەما و سەرەتایەک بۆ پێکهێنانی بەرەی کوردستانی، بەڵام بەپێچەوانەوە ئەو چوار لایەنە سازمانی خەباتیان تۆمەتبار دەکرد بە شتی دوور لە واقع و زۆر ناراست و بۆ راگرتنی دڵی رژیم ئەو هەنگاوانەشی لەراستای یەکریزی نرابوو کرایەوە بە بڵقی سەر ئاو و ریسەکەیان کردەوە بە خوری.
نەک هەر ئەوەش ئەو چوار لایەنە بۆ ئەوەی رژیم نەسڵەمێتەوە و وتووێژەکەیان درێژە بکێشێ، ئامادە نەبوون بە دوو دێڕیش کوشتنی قاسمی سلێمانی و لەکۆڵکردنەوەی لە خەڵکی ئێران و کوردستان و ناوچەکە پیرۆز بکەن و پێشوازی لە کوشتنەکەی بکەن. لەدوای ئەوانەش ئێستا کە رژیم کاری پێیان نەما و لە باری سیاسیەوە ئەوندەی دیکە بردنیە ژێر پرسیار، داواکانیانی رەت کردوەتەوە.
ئێمە دەزانین کە رژیمی ئاخوندی هیچکات بڕوای بە ماف و ئازادیەکانی کورد و نەتەوە ژێردەستەکانی دیکەی ئێران نیە و هەر جۆرە داوایەکی ئەو نەتەوە زۆر لێکراوانە بە توندترین شێوە وەڵام دەداتەوە. هەر بۆیە چوونە پێش لە وتووێژ لەگەڵ وەها دەسەڵاتێک بە زیان و خەسارەت و عەیبەیەکی گەورە بۆ ئەو لایەنانە دەزانین و لەو سۆنگەوە رەت کردنەوەی وتووێژ لەگەڵ ئەو دەسەڵاتە دیکتاتۆر و گەندەڵ و دژە کوردە و بریاری جیددی بۆ خەبات هەتا رووخانی یەکجاری ئەو رژیمە بە هەنگاوێکی زەرووری و پێویستی ئەو لایەنانە دەزانین. 
ئەو چەند حیزبە بەو هەموو ناتەباییە لە ستراتیژ و پارادۆکسە لە سیاسەتدا بە هیچ ئەنجامێک ناگەن و وەک دەبینین بەردەوام سەریان بێ کڵاو دەمێنێتەوە.
لازمە لەسەر هەموو لایەکمان تا رووخانی دەسەڵاتی ویلایەتی فەقیە، ستراتیژی دیار و هێڵی سوورمان لە بەرامبەر ئەو رژیمەدا هەبێ و بەبێ لەرە کردن لەسەری درێژە بە خەبات تا سەرکەوتن بدەین.


4 ساڵ و 6 مانگ و 30 ڕۆژ و 13 کاتژمێر و 6 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

روخان تاکە چارەسەری دەسەڵاتی ویلایەتی فەقیە!

روخان تاکە چارەسەری دەسەڵاتی ویلایەتی فەقیە!

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران