ڕاپۆرتنێرانی بێسنور لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیاندا لەپێوەند بە ئازادی چاپەمەنی لە دونیادا، باس لە قەیرانی کۆڕۆنا و هەڕەشەی بۆسەر ئازادی چاپەمەنی و ڕۆژنامەوانان لە
ڕاپۆرتنێرانی بێسنور لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیاندا لەپێوەند بە ئازادی چاپەمەنی لە دونیادا، باس لە قەیرانی کۆڕۆنا و هەڕەشەی بۆسەر ئازادی چاپەمەنی و ڕۆژنامەوانان لە هەموو دونیا سنووردارکردنی چالاکیەکانی ئەم چینە کردووە. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە لەنێوان ڤایرۆسی کۆڕۆنا و سەرکوتی مێدیا وڕۆژنامەنوسان پێوەندی ڕاستەوخۆ هەیە .
بە پێی نوێترین پێوەری ئازادی مێدیاکان لەجیهان کە لەڕێکەوتی ۲ی بانەمەری ۱۳۹۹لەلایەن ڕاپۆرتنێرانی بێسنوور بڵاوکراوەتەوەو ئێران لە بواری ئازادی وئەمنیەتی چاپەمەنی لە نێوان ۱٨۰وڵات لەپلەی ۱·۳دایە.
ئێران لەڕاپۆرتی ساڵی ۲۰۱۹دەی ئەو ڕێکخراوە دا لەپلەی ۱·۰دایە و پاش یەکساڵ سێ پلە دابەزیوە. ڕژیمی ئاخوندی ئێران یەک لەو ۱·وڵاتەیە کە لەسەر نەقشەی جیهانی ئازادی چاپەمەنی بە رەنگی ڕەش دیاریکراوە و ئەمە دەرخەری ئەوەیە کە ڕۆژنامەوانانی ئێرانی چەندە دەچەوسێندرێنەوە.
هەروەها لەم دۆخەی ئێستای کۆڕۆنا دا، سەرکوتی ڕۆژنامەوان ومێدیاکان بوەتە هۆی ئەوەی کە ڕاستیەکان بشاردرێتەوە و خەڵک باوەڕ بەئاماری درۆیی ڕژیم بکات و ئەمەش خۆی دەبێتە سەرهەڵدانی قۆناغی دوهەمی کۆڕۆنا و نەبونی پێداویستی و کادری دەرمانی وپزیشک و ئەمەش دۆخەکە مەترسیدارتر دەکاتەوە.