شه‌ممه‌ 

12 جۆزه‌ردان2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

هەواڵەکانى کوردستان و ئێران 11ى جۆزەردانى 1395

هەواڵەکانى کوردستان و ئێران 11ى جۆزەردانى 1395

کرماشان: زیاترین رێژەی توشبوو بە ویروسی ئیدزی تێدایە
جێگری تەندوروستی زانکۆی پزیشکیی پارێزگای کرماشان دەڵێت: ئەو پارێزگایە زیاترین رێژەی کەسانی تووشبووی بە ویروسی ئیدز تێدایە. “ئیبراهیم شەکیبا” جێگری تەندوروستی زانکۆی پزیشکیی پارێزگای کرماشانلە کونفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندوە کە لە وڵاتی ئێران 30183 کەس گیرۆدەی ویروسی “HIV” ن و لەم ژمارەش لە سەدا 15ی ژنن و لەسەدا 85یش پیاون. ناوبراو لە درێژەی وتەکانیدا وتیشی پارێزگای کرماشان 3559 کەس تووشی ئەم ویروسە بوون کە لەم ئامارە لەسەدا 10ی ژنن و لە سەدا 90ی پیاون و لەسەدا 66ی لەم گیرۆدەیانەوە هێشتا زیندوون و باقی گیرۆدەکان گیانیان لە دەستداوە. جێگەی ئاماژەیە کە شاری پاوە کەمترین رێژەی تووشبووی بەو ویروسە هەیە و دوو شاری قەسری شیرین و هەرسین زیاترین ووشبوو بەو ویروسە “HIV” هەیە.


کرێکارێکی بانەیی لە شاری سنە گیانی دا

لە درێژەی گیان لەدەستدانی کرێکارانی کورد، کرێکارێکی دیکەی کورد لە شاری سنە لە کاتی کارکردن و بە هۆی ڕووداوی کارەوە، گیانی لەدەست دەدات. بەپێی هەواڵی  کوردپا، کرێکارێکی کورد بە ناوی "هێمن غەفووری" تەمەن ٣٠  ساڵە و خەڵکی شاری بانە، بە هۆی کەوتنە خوارەوەی لە بەرزکەرەوە (بالابر) بریندار دەبێت.هێمن خێزاندارە و باوکی کچێکی تەمەن ٥ ساڵانەیە.پاش ئەو ڕووداوە، ئەو کرێکارە کوردە دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانەی بێعسەتی شاری سنە، بەڵام بە هۆی سەختیی برینەکەیەوە، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ ڕێکەوتی ١١ی جۆزەردان گیانی لەدەست دا.پزیشکانی نەخۆشخانەی بێعسەتی شاری سنە، زەربە وێکەوتن لە سەری ئەو کرێکارە کوردەیان بە هۆکاری گیان لەدەستدانی ناوبراو ڕاگەیاندووە.بە هۆی نەبوونی مەرجەکانی پارێزراوی لە شوێنی کار، ماوە ماوە شایەتی گیان لەدەستدانی کرێکارانی کورد لە شار و ناوچەکانی کوردستان دەبین.هەر وەک ساڵانی ڕابردوو، بەربوونەوە لە بەرزایی زیاترین قوربانیی لە کرێکاران گرتووە، بە چەشنێک کە لە ساڵی ١٣٩٤دا، ٦٥٨ کەس بەو هۆکارەوە مردوون.

 تا ئێستاش ڕێگری لە هاوکاری کردنی ئاسایی ئێران و بانکە ئورووپاییەکان دەکرى

محەممەدجەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە سەفەری خۆی بۆ لەهێستان هیوای خواستوە کە ئاستی مامەڵە تیجارییەکانی ئەم دوو وڵاتە لە ٧٠  میلیۆن دۆلاری ئێستا بۆ ١ میلیارد دۆلار بەرز بێتەوە.محەممەدجەواد زەریف پشتڕاستی کردەوە کە ئاستی سات‌و سەودا تیجارییەکانی ئێران لەگەڵ لەهێستان‌و وڵاتەکانی دیکەی ئورووپای ڕۆژهەڵات شتێکی ئەوتۆ و بەرچاو نییە، ئەگەرچی بارستاییەکانی لەهێستان وەک ئەندامی یەکیەتیی ئورووپا بۆ گەشەی پێوەندییە ئابوورییەکان لەگەڵ ئێران لە ئاستێکی بەرز دایە.زەریف لە جێیەکی دیکەی قسەکانی‌دا پێداگری کردەوە کە سەرەڕای ڕێککەوتنی ئەتۆمی، هێندێک لە وڵاتە ڕۆژاواییەکان بە تایبەت ئامریکا لە جێبەجێکردنی بەڵێنییەکانیان بە نیسبەت ئێران سوور نین، بە جۆرێک کە ئاسەوارە زەینییەکانی گەمارۆ ماڵییەکانی ئورووپا لە بەرامبەر کۆماری ئیسلامی هەر وەک خۆی ماوەتەوە.وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی لە بەشێکی دیکەی قسەکانی‌دا گوتی: هەرچەند پێوەندییە ماڵییەکانی ئێران لەگەڵ نیزامی بانکیی جیهانی دەستی پێکردۆتەوە، بەڵام ئەم کێشانە پێوەندییان بە قانوونەکانی بانکییەوە هەیە کە لە دەورانی گەمارۆکان بەدژی کۆماری ئیسلامی هاتنە ئاراوە، کاریگەریی ئەم گەمارۆیانە تا ئێستاش ڕێگری لە هاوکاری کردنی ئاسایی ئێران و بانکە ئورووپاییەکان دەکەن.

زەریف ئەم گرفتانەی وەک ” ترس و خۆف” ناو بردوە کە ئاکامی گەمارۆ یەکلایەنەکانی ئامریکایە. ئەو هەروەها گوتوویەتی سزا ماڵییە قورسەکانی ئامریکا بەدژی بانکە ئورووپاییەکان کە لە ڕابردوودا هاوکاریی ئێرانیان کردووە، بوونەتە هۆی ئەوەی کە بانک و ناوەندە ئابوورییەکانی ئورووپا بەهۆی ترس‌و نیگەرانیی خۆیان لە ئامریکا، لە هەر چەشنە هاوکاری کردنێک لەگەڵ ئێران بسڵەمێنەوە.زەریف هەروەها دانی بەوە دانا کە ئێستا  ئێران لەم بەشەدا کە پێوەندی بە مەسەلە بانکییەکانەوە هەیە زۆر لە دوایە و قەیران و قەرز و قۆڵە ماڵییەکان لە ئێران لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا لە سەر یەکتر کەڵکە بوون.

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە ئێران مەرجی سیخوڕییان بۆ دادەنرێت

پاش ئەوەیکە دەسەڵاتدارانی ئێران ڕایانگەیاند کە نیازی فیلتێرینگی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیان نیە، ئەو جارە بە مەبەستی کۆنتڕۆڵکردن و سیخوڕی کردن لەسەر هاووڵاتیان، باس لە فیلتێرینگی هۆشمەند دەکەن.بەپێی هەواڵەکان، ڕۆژی شەممە هەشتی جۆزەردان، لە کۆبوونەوەی شوورای بەرزی فەزای مەجازی و بە ئامادەبوونی خودی حەسەن ڕووحانی وەکوو بەرپرسی ئەو شوورایە، بەڵگەنامەی پەیوەندیدار بە تۆڕەکۆمەڵایەتییە نێوخۆیی و دەرەکییەکان خرایە بەر باس و بەشگەلێک لەو بەڵگەنامەیە پەسەند کرا. لە پەسەند کراوەکاندا بڕیاڕ دراوە سەرجەم تۆڕە کۆمەڵایەتییە چالاکەکان لە ئێران، لە ماوەی یەک ساڵی داهاتوودا داتاکانی خۆیان لە نێوخۆ پاشەکەوت بخەن.شایانی باسە لەو کۆبوونەوەیەدا، کۆمپانیا ڕاگەیەنە بیانییەکان بۆ ئەوەی لە چالاکییەکانیان لە نێوخۆی ئێران بەردەوام بن، مەرجی سیخوڕییان بۆ دانراوە. بە پێی ئەو داواکارییە، ئەو کۆمپانیاگەلە ئەرکدار دەکرێن بەوەیکە زانیاری و چالاکییەکانی پەیوەندیدار بە هاووڵاتیانی ئێرانی ڕادەستی ئێران بکەنەوە.پەرەگرتوویی و کارئاسانی لە بواری کەڵک وەرگرتن و پێوەندی گرتن لە ڕێی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە وای کردووە کە بۆ نموونە ڕایەڵەی تێلێگرام زیاتر لە ١٥ میلیۆن بەکارهێنەری لە نێوخۆی ئێران هەبێت، ئەوەش وادەکات کە ببێتە خاڵێکی جێێ سەرنجی تۆڕی بەربڵاوی ناوەندە سیخوڕییەکانی سەر بە دەوڵەت لە ئێراندا.یەکێکی دیکەش لە هۆکارەکانی ئەم هەڵوێستەی دەوڵەتی ئێران- تەدبیر و ئومید-، دوور خستنەوەی شارۆمەندان لە سەرچاوە ڕاستەقینەکانی زانیاریی و پێدانی زانیاریی ناڕاستە لە ڕێی ڕایەڵە کۆنتڕۆڵ کراوەکانی خۆیانەوە.

دەوڵەتی ئاڵمان ڕەخنە لە لێدانی قامچی لە خوێندکاران لە ئێران دەگرێت

هەواڵی قامچی لێدانی کۆمەڵێک لە خوێندکارانی ئێرانی کە ئاهەنگی دەرچوونی خۆیان لە زانکۆ دەگێڕا، زۆرێک لە ڕاگەیاندنەکان و وڵاتان و لەوانە ئاڵمانی هێنایە دەنگ.پاش ئەوەیکە حەوتووی ڕابردوو، کۆمەڵێک لە خوێندکارانی شاری قەزوێن کە لە خانەباغێکدا ئاهەنگی دەرچوونی خۆیان لە زانکۆ دەگێڕا، دەستبەسەر کران و بە لێدانی ٩٩ قامچی لە هەر کامیان، سزای شادمانییەکەیان بینی، "بێربێل کوفلێر"، بەرپرسی کاروباری مافی مرۆڤی دەوڵەتی ئاڵمان، ڕۆژی دووشەممە ١٠ ی جۆزەردان/٣٠ مەی، ڕەخنەی توندی لەو کردەوەیەی دەوڵەتی ئێران گرت و بە هەڵسوکەوتێکی "نامرۆڤانە و زاڵمانە" لەقەڵەمی دا. ناوبراو بە هۆی خێرایی بەڕێوەچوونی ئەو سزایە، گومانی خستەسەر دادپەروەریی ڕەوتی دادگایی کردنیان.لە هەواڵێکی دیکەی پەیوەندیدار بە قامچی لێدان لە ئێراندا کە ڕای گشتیی ورووژاند، ١٧ کرێکاری لەسەر کار دەرکراوی کانگای ئاڵتوونی "ئاق‌دەڕڕە" لە ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کە ناڕەزایەتییان لەمەڕ لەسەر کار دەرکردنی ٣٥٠  کرێکاری هاوکاری خۆیان دەربڕیبوو، جگە لە بڕینەوەی نەفەری ٥٠ ٠  هەزار تمەت سزای نەخدی، هەر کامەیان بە لێدانی ٣٠  بۆ ١٠ ٠  قامچی سزا دران.

http://www.kurdpa.net/wenekan/2016-05/314604-25895ffa80957cced4ce31242f71d513.jpg

هەرێمی کوردستان: وڵامی حەسەن روحانی دەداتەوە

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتەکانی “حەسەن روحانی” بە درۆ دەخاتەوە و دەڵێت تەنها گیانبازی هێزی پێشمەرگە بوو کە هەولێر و کوردستانی لە تیرۆریستانی داعش پاراست.دوای ئەوەی حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری رژیمی ئیسلامی ئێران لە وتارێکدا لە شاری مەهابادوتی ئەوە  ئێران بوو کە هەولێری پایتەختی کوردستانی باشووری لە هێرشی داعش پاراست،وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان وڵامی ئەو وتانە دەداتەوە و دەڵێت ئەوە پێشمەرگە بوو هەولێری لە مەترسییەکانی داعش پاراست.سەفین دزەیی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سایتی (باسنیوز)ی ڕاگەیاندوە کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسگوزاری هەموو ئەو هاوکارییانەیە کە پێشکەش بە هەرێمی کوردستان کراوە، بەڵام ”ئەو شەوەی هێرشی تیرۆرستانی داعش بۆ سەر شاری هەولێر ئەنجامدرا و مەخمور و گوێر داگیر کران، پێشمەرگەی کوردستان و خەڵکی خۆبەخشی هەولێر بوون نەیان هێشت هەولێر بکەوێت و ئەوانیش بوونە قوربانی و هەموو ئەو شتانەی کە دەوترێت، دوورن لە راستی و تەنها بۆ خوراکی ناوخۆیە.


8 ساڵ و 1 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 21 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هەواڵەکانى کوردستان و ئێران 11ى جۆزەردانى 1395

هەواڵەکانى کوردستان و ئێران 11ى جۆزەردانى 1395

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران