بە بۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزان ، مانگی هاتنی قورئان، مانگی عیبادەت و رۆژوو گرتن،پیرۆزبایی بە موسڵمانان لە کوردستان و ئێران و موسڵمانانی جیهان پێشکەش دەکەم. هومێدوارم مانگی ڕەمەزان ببێتە مایەی خێرو خۆشی بۆ گەلی کوردو کۆتایی هاتنی بەڵاو نەخۆشی لە کوردستان و ئێران و سەرانسەری جیهان بێ و لە ڕەمەزاندا خەبات و بەربەرەکانی لە بەرانبەر ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی دژیەکوردو دژی ئینسانی بگاتە ئامانجی یەکجاریی و ئاسۆی ڕوون. داواکارم لە مانگی ڕەمەزاندا هەستی هاوکاری یارمەتی هەژاران و نەخۆش و پەککەوتەکان لە لایەن دەوڵەمەندو بازرگانانی کوردستان زیاتر پەرە پێ بدرێ.
لە گەڵ پیرۆزبایی دووبارەم سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران.
سکرتێری گشتی بابەشێخ حوسەینی
پێنج شەممە ٤ ی بانەمەڕی ٢٣٩٩ کۆچی خۆری ٢٣ ی ئاوریلی ٢٠ ٢٠ زایینی