بەپێی ئامارە ڕەسمیەکانی گومڕوکی چین، هاوردەی ئەم وڵاتە لە ئێران لەدوای سێ مانگی سەرەتای ساڵی ڕابردووی زایینی 52.7 لەسەد دابەزیوە و گەیشتووەتە 1.8 ملیارد دۆلار
بەپێی ئامارە ڕەسمیەکانی گومڕوکی چین، هاوردەی ئەم وڵاتە لە ئێران لەدوای سێ مانگی سەرەتای ساڵی ڕابردووی زایینی 52.7 لەسەد دابەزیوە و گەیشتووەتە 1.8 ملیارد دۆلار. هەروەها هەناردەی وڵاتی چینیش بۆ ئێران بەڕێژەی 16لەسەد بەرزبوونەوە، گەیشتووەتە 2ملیارد و 130ملوێن دۆلار. چین گەورەترین هاووبەشی بازرگانی ئێرانە، و بۆ یەکەم جارە کە لە وەرزێکی ساڵدا هەناردەی چین بۆ ئێران پێش هاوردەکراوەکەی دەکەوێت. چین پێشتر گەورەترین کڕیاری نەوتی ئێران بوو، بەڵام ئامارەکانی شیرکەتەکانی کەپلەر و تانکەر تەرکرز، نیشانی ئەدەن کە هەموو هەناردەی نەوتی ئێران لەمانگی ڕابردوو گەیشتۆتە ژێر 170 هەزار بۆشکە نەوت لە ڕۆژدا، و تەنیا 82 هەزار بۆشکەی هەناردەی چین کراوەو باقێکەی هەناردەی سوریە کراوە. سندووقی نێودەوڵەتی پارە پێشبینی کردووە کە هەموو هەناردەی نەوتی جگە لە نەوت و خزمەتگوزاریەکانی ئێران لە ساڵی 2020لەگەڵ دابەزینی 20لەسەد لە چاو ساڵی پار بگاتە 46ملیارد دۆلار و هاوردەی بگاتە 64ملیارد دۆلار.