خەباتمێدیا:دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئامریکا و ڤلادیمێر پوتین، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 6ی بانەمەڕ، ڕاگەێیندراوێکیان بە مەبەستی بەهێزکردنی هاوکاری نێوان ئەم دووڵاتە
خەباتمێدیا:دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئامریکا و ڤلادیمێر پوتین، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 6ی بانەمەڕ، ڕاگەێیندراوێکیان بە مەبەستی بەهێزکردنی هاوکاری نێوان ئەم دووڵاتە دەرکرد و، هاوکاریان لە ساڵی ۱۹٤٥بۆ شکستی ئاڵمانی نازی وەک هێماێیک ناوبرد.
ئەم ڕاگەێیندراوە لە کاتێک دا بڵاوبۆتەوە کە ئەو دو وڵاتە لە زۆربەی بوارەکانی دیکەی وەک چەک و تەقەمەنی، دەستێوەردانی ڕوسیە لە سوریە و ئۆکراین، بڵاوکردنەوەی زانیاری درۆ لەلایەن ڕوسیە لەسەر تەشەنە سەندنی کۆڕۆنا و دەستێوەردانی ڕوسیە لە هەڵبژاردنەکانی ئامریکا ناکۆکی قوڵیان هەیە .
بەپێ ڕاپۆرتی واڵ ستریت ژۆرناڵ ئەم بڕیارە بوەتە هۆی جیاوازی بیربۆچون لەنێو دەوڵەتی دوناڵد ترامپ دا، دژبەرانی ئەم بڕیارە پێیان وایە ئەم ڕاگەێندراوە دەبێتە هۆی ئەوەی پەیامەکانی واشنتۆن بۆ مۆسکۆ کاریگەری زۆری نەبێ .
ئەم ڕاگەێیندراوە لە ساڵوەگەری چاوپێکەوتنی ئەرتەشی ئەمریکا و شۆرەوی پێشو لەسەر پردی ڕوباری الب لەئاڵمان لە ڕێکەوتی ٥ی بانەمەری ساڵی ۱۳۲٤ دەرکراوە.