مایک پەمپێئۆ، وەزیری دەرەوەی ئامریکا لەگەڵ ئاماژەکردن بەوەی کە ڕژیمی ئاخوندی دەبێ وەڵامدەرەوەی کردەوەکانی بێ، وتی: ئەو کارەی کە ئێمە دەمانەوێت بیکەین ئەوەیە
مایک پەمپێئۆ، وەزیری دەرەوەی ئامریکا لەگەڵ ئاماژەکردن بەوەی کە ڕژیمی ئاخوندی دەبێ وەڵامدەرەوەی کردەوەکانی بێ، وتی: ئەو کارەی کە ئێمە دەمانەوێت بیکەین ئەوەیە کە وڵاتانی دەوروبەری جیهان لەدەوری یەک کۆ بکەینەوە.٠
ناوبراو لە وتووێژێک دا لەگەڵ سی بی ئێس نیوز کە ڕۆژی هەینی بڵاو بۆتەوە وتی: وڵاتانێکی زیاتر لەوە تێدەگەن کە بەرجام ڕێکەوتنێکی شێتانە بوو، ئەمڕۆ فەڕانسە ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە، ئەوانیش دەزانن کە هەڵسوو کەوتەکانی ڕژیمی ئێران هەتا چەند مەترسیدار و تێکدەرانەیە.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانی دا وتی: دڵنیام لەوەی کە ئێستا وڵاتانێکی زیاتر ئەو ڕاستیانە لەسەر ر٠ژیم دەزانن کە ترامپ لەسەرەتای دەست بەکاربوونیەوە دەیزانی، ئەو ڕاستیەی کە ڕێکەوتن لەگەڵ ڕژیمی ئاخوندی ڕێکەوتنێکی شێتانە بوو، ئەوەی کە هەموومان دەبێ دوری بگرین لەو ڕێکەوتنە، ئەوەی کە جیهان دەبێ خۆی لە ڕژیمی ئاخوندی دەسەڵاتدار لە ئێران جیا بکاتەوە و کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی دەبێ یەکگرتووبن.