دەیوید نۆرکۆئێست جێگری وەزیری بەرگری ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ۳ی بانەمەر لە کۆنفڕانسێکی مێدیایی دا وتی: دۆناڵد ترامپ هۆشیاری گرنگی داوە بە ئێران و پێداگر
دەیوید نۆرکۆئێست جێگری وەزیری بەرگری ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ۳ی بانەمەر لە کۆنفڕانسێکی مێدیایی دا وتی: دۆناڵد ترامپ هۆشیاری گرنگی داوە بە ئێران و پێداگرە لە سەر ئەوەی کە هەموو کەشتیە فڕۆکە هەڵگرەکانی ئەمریکا ڕێگەیان پێ دراوە بەرگری لە خۆیان بکەن، هەروەها ئەوانی دیکەش زۆر ئاگاداری خۆیان بن و لەواتای بەرگری لەخۆکردن تێبگەن. هەروەها دو بەرپرسی پلەبەرزی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لەبارەی پەیامی دۆناڵد ترامپ وتیان: ئەم پەیامە بە ئێران دەڵێت ئاگای لە کردەوەکانی بێ وئەمریکا مافی بەرگری کردن لە خۆی هەیە . ژەنەڕاڵ جان هایتەن، جێگری سەرۆکی هاوبەشی هێزە نیزامیەکانی ئەرتەشی ئەمریکا کە لەم کۆنفڕانسەدا بەشداربوو ،وتی: هەموو هێز و دامەزراوە نیزامیەکانی ئەمریکا مافی بەرگری کردن لەخۆیان هەیە و واتای ئەوەیە ئەمریکا مافی ئەوەی هەیە لە کاتی هێرشێک یان کردەوەیەکی دژبەرانە ، هەڵوێستی جددی بگرێ و لەهەرکوێ پێویست بو لەخۆمان بەرگری دەکەین، و کەس نابێ گومانی لەوە بێ کە هەموو فەرماندەکانی ئێمە مافی بەرگری کردن لە خۆیان هەیە. هەروەها وتی هەڵوێستی دۆناڵد ترامپ درووست و لە جێگای خۆیدابووە، و ئەم پەیامە زۆر ڕوونە و هەردو لایەنی ئێرانی و ئەمریکی لێی تێدەگەن. لە درێژەدا بە هێزەکانی ئێرانی وت ئێوە ئەگەر لە مەوداێکی نزیکەوە دەست بجوڵێنن کێشە نیە بەڵام ئەگەر چەک هەڵگرن، واتاێیکی دیکەی هەیە و هێڵی ئێمە بەهیچ شێوەێیک نابێ تێپەڕ بکەن . ناوبراو لەمەر هاویشتنی تاقی کردنەوەی موشەکی ماهوارە هەڵگری سپا وتی کە وەزارەتی بەرگری بەردەوام چاودێری تاقی کردنەوەکانی ئێران دەکات،ئەم کردەوەی ئێرانی وەکو بەڵگەێیک لەسەر کردەوە مەترسیدارەکانی ئێران لەقەڵەم دا، و ئەم موشەکە دەتوانێ هەڕەشەێیک بێ بۆ هاوپەیمانانی ئێمە و وڵاتانی ناوچەکە. ئێمەدەبێ دڵنیابین ئێران هیچ کات مەترسی بۆ سەر ئەمریکا نیە.