ڕۆژی سێشەممە، ١١ ی جۆزهردانى 1395 بەرانبەر بە ٣١ی مای ٢٠ ١٦ محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی رژیمى ئاخوندى سەردانى وەڵاتى فینلاندى کردبوو. حیزب و لایەنە سیاسیە کوردستانى و ئێرانیەکان دژى ئەو سەردانە خوپیشاندانێکى نارەزایەتیان وەریخست و دەسەلاتدارانى رژیمیان مەحکووم کرد. ئەو خوپیشاندانە جەماوەرییە له بهرامبهر پهرلهمانی ئهو وڵاتهدا له شاری هێلسینکی پێک هێندرا و تێیدا خۆپیشاندهران چهندین دروشمیان دژ به بانگهێشتکردنی دهوڵهتی فینلاند له ڕێژیمی ئاخوندی بەرز کردەوە و بیزارى خویان لەو کارەى دەولەتى فینلاند دەبڕیدهربڕی.
جێگەى باسە ئەندامان و لایەنگرانى سازمانى خەبات لە وەڵاتى فینلاند بە سەرپەرشتى بەرێز کاک جەلال شەریفى بەرپرسی کومیتەى فینلاندى سازمانى خەبات لەو خوپیشاندانە دا بەشدارییان کرد.