حوکمی سێدارەی دوو لاوی خەڵکی بانە لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە جێبەجێ کرا.
حوکمی سێدارەی دوو لاوی خەڵکی بانە لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە جێبەجێ کرا.
بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ٥ی بانەمەڕی ٩٩، حوکمی سێدارەی دوو هاووڵاتیی خەڵکی بانە بەناوی عەبدولواحید فەیزی، و ڕامیار موخلیس، لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە جێبەجێ کراوە. ئەو دوو هاووڵاتیە کوردە لەلایەن دادگای تاوانەکانی ١ی شاری سنە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست، حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپابوو.
هەواڵدەری هەنگاو: ڕامیار موخلیس تەمەن ٢٨ ساڵ، پێنج ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی کوشتنی کەسێکی دیکە بە ناوی ”هێمن مەعرووف“ دەستبەسەر و عەبدولواحید فەیزی کۆتایی مانگی خەرمانانی سێ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی کوشتنی کەسێک بە ناوی ”ئەفشین“ دەستبەسەر کرابوو.
لەماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا حوکمی سێدارەی 4 هاووڵاتی کورد لە زیندانی ناوەندی شاری سنە جێ بە جێ کراوە.
لەماوەی حەفتەی ڕابردوودا لانیکەم ٦ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شارەکانی سەقز، بانە، دێولان و شاباد لە بەندیخانەکانی سەقز، سنە و کرماشان لەسێدارە دراون و حوکمی سێدارەی ٣ کەسیش دواخراوە یان هەڵوەشاوەتەوە.