حوکمی سێدارەی دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شارەکانی شنۆ و بۆکان جێبەجێ کرا.
حوکمی سێدارەی دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شارەکانی شنۆ و بۆکان جێبەجێ کرا.
هەواڵدەری هەنگاو: بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٩ی بانەمەڕی ٢٧٢٠ ، حوکمی سێدارەی دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی ”زرار پەیغامی“ و ”یاسر ڕەسووڵی“ لە زیندانی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کرا. یاسر ڕەسووڵی، تەمەن ٣٣ ساڵ و خەڵکی بۆکان، ٨ ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی رشژیمی ئاخوندی ئێرانەوە حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپا. ناوبراو لە کاتی دەستبەسەر کران هەر لە زیندانی بۆکان ڕاگیراوە و پێنج ڕۆژ پێش بە مەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمەکەی بۆ زیندانی ورمێ گوازرایەوە. هەروەها، زرار پەیغامی، تەمەن ٥٣ ساڵ و خەڵکی شنۆ سێ ساڵ پێش لە تیکهەڵچوونێکدا کە لە سەر ئاودێری زەوی هاتبووە ئاراوە، کەسێکی تەمەن ٣٠ ساڵ بە ناوی ”کاوە مەعرووفی“ (گەرمێنی) کوشتبوو. زرار پەیغامی لە هەمان ساڵدا لە لایەن دادگای تاوانەکانی ١ی ورمێ بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپاوە و لەو کاتەوە لە بەندی ٣_٤ی زیندانی ورمێ ڕاگیرابوو.