ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی لەبارەی لێکەوتەکانی تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لەسەر منداڵان هۆشیاری دا. هەروەها هەندێک ڕاپۆڕت بڵاوکراوەتەوە کە باس لە زیادبوونی نی
ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی لەبارەی لێکەوتەکانی تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لەسەر منداڵان هۆشیاری دا. هەروەها هەندێک ڕاپۆڕت بڵاوکراوەتەوە کە باس لە زیادبوونی نیشانەی دەگمەنی خراپ دەکەن کە لەوانەیە لەگەڵ کۆڕۆنا پێوەندی هەبێت. سەرۆکی جیهانی بێهداشت (تدروس ئادانوم گبریسۆن )لە ٨ی بانەمەڕ لە کۆنفڕانسێکی هەواڵیدا وتی: لەوانەیە منداڵان مەترسی کەمتریان لەسەر بێ بەڵام کەمتر پێکوتەیان لێدراوە. تدروس دەڵێت کەموو کوڕی پێکوتە لە 21 وڵات ڕاپۆرت کراوە و هۆکاری ئەم کەموو کوڕ٠یانەش سنوردارکردنی سەفەر بۆ گواستنەوەی دەرمانە. ئەم نیگەرانیانە لە ئێرانیش دا هەیە، موحسین زەهرایی سەرۆکی پێشگیری لەو نەخۆشیانەی کە بە پێکوتە کۆنتڕۆڵ دەکرین وتی: بەهۆی کەم بوونی پێکوتەی منداڵان لەوانەیە هاوکات لەگەڵ کۆڕۆنا،شاهێدی نەخۆشی وەک ئیفلیجی منداڵان و سورێژە بین. هەروەها ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی لەبارەی زیادبوونی ئیفلیجی منداڵان، سورێژە و وەبا، تەبی زەردو مەننژیت هۆشیاری دا. بە پێی ئامارەکان،گیان دانی منداڵان و مێرمنداڵان بەهۆی کۆڕۆنا زۆر کەمە،بەڵام لێکەوتەکانی تەشەنەسەندنی کۆڕۆنا کاریگەری لەسەر پێڕاگەیشتنی دەرمانی پەروەردە و کۆمەڵایەتی و بنەماڵەیی زۆرە و زۆرجاریش هۆشیاری دراوە.