چوارشه‌مه‌ 

6 پووشپه‌ڕ2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

لە ئیداراتی دەوڵەتی لە ئەفغانستان دەستدرێژی سێکسی دەکرێتە سەر کچانی کەم ئەندام

لە ئیداراتی دەوڵەتی لە ئەفغانستان دەستدرێژی سێکسی دەکرێتە سەر کچانی کەم ئەندام

ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ ڕۆژی سێشەممە ۹ی بانەمەڕ لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند:

 ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ ڕۆژی سێشەممە ۹ی بانەمەڕ لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند: کچان و ژنانی کەم ئەندام لە ئەفغانستان بۆ دەست پێڕاگەیشتن بە یارمەتیە دەوڵەتیەکان و چاودێری پزیشکی و قوتابخانە، لەگەڵ کۆسپ، هەڵاواردن و دەستدرێژی سێکسی بەرەوڕوو دەبن. ئەم ڕاپۆرتەی ڕێکخراوی نێونەتەوەیی مافی مرۆڤ کە پێک هاتووە لە ۳۱ لاپەڕە بە (کەم ئەندامی ،لاوازی نیە، هەڵاواردن و کۆسپەکانی بەردەم ژنان و کچانی کەم ئەندام لە ئەفغانستان) ناو نراوە. لەم ڕاپۆرتەدا بە ڕوونی هاتووە کە پشکنینەکانی ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ دەرخەری ئەوەیە کە ژنان و کچانی کەم ئەندامی ئەفغانستان کە بە دوای پشتیوانی دەوڵەتی و یا پیشە لە ئیداراتی دەوڵەتی بوون لەم شوێنانە دەستدرێژی سێکسیان کراوەتە سەر. هەروەها بە وردەکاریەکانی ئەم کۆسپانە لە ژیانی ئاسایی ژنان و کچانی کەم ئەندامی ئەفغان کە یەکێکە لە هەژارترین وڵاتەکان ئاماژە کراوە. ئەم ڕێکخراوە داوای لە دەوڵەتی ئەفغانستان کردووە کە پشتیوانی لە مافی ژنان و کچانی کەم ئەندام بکات. چەندین دەیە شەڕو ناکۆکی ناوخۆیی بوەتە هۆی کەم بونەوەی ژمارەی دامەزراوە دەوڵەتیەکان و بە ئاکام نەگەیشتنی هەوڵەکان بۆ دامەزراندی ڕێکخراوی مەدەنی لە ئەفغانستان. ئەفغانستان یەکێکە لەو وڵاتانە کە ڕێژەی کەم ئەندامی زۆرە و لانیکەم لە پێنج کەس یەک کەس کەم ئەندامە. هەروەها بەهۆی شەڕی درێژ ماوە لەو وڵاتە، ڕێژەی خەمۆکی ڕوو لە هەڵکشانە.


4 ساڵ و 1 مانگ و 27 ڕۆژ و 19 کاتژمێر و 12 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

لە ئیداراتی دەوڵەتی لە ئەفغانستان دەستدرێژی سێکسی دەکرێتە سەر کچانی کەم ئەندام

لە ئیداراتی دەوڵەتی لە ئەفغانستان دەستدرێژی سێکسی دەکرێتە سەر کچانی کەم ئەندام

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران