بەرێز بانى کى مون سەرۆکى گشتى رێکخراوەى نەتەوە یەکگرتووەکان
بەرێز ئەحمەد شەهید راپۆرتنێرى تایبەتى نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە مافەکانى مرۆڤ لە ئێران
رێکخراو و ناوەندەکانى پارێزەرى مافەکانى مرۆڤ
نزیک بە مانگیەکە بەرێز محەممەد سدیقى کەبودوەند سەرۆکى رێکخراوى مافى مرۆڤى کوردستان و براوەى چەندین خەڵاتى نێودەوڵەتى لە بوارى مافەکانى مرۆڤ و ئازادى چاپەمەنى لە ئاکامى فشار و ناعەدالەتیەکانى سیستەمى دەسەڵاتداریەتى لە ئێران مانى گرتووە لە خواردن و لە ئێستا دا لە دۆخێکى یەکجار ناجێگیر و دژوارهو ژیانى لە مەترسیدایە.
محەممەد سەدیقى کەبودوەند دامەزرینەرى رێکخراوى مافى مرۆڤى کوردستانە و هەوڵەکانى ناوبراو لە چوارچێوەى پاراستنى مافەکانى مرۆڤ دیار و شایانى ریز و پێزانینە. هەر به هۆى ئەو هەلسووران و چالاکیانە ، لە لایەن بیداگاکانى رژیمى ئاخوندى بە 11 ساڵ زینداان مەحکووم کرا و لەماوەى 9 ساڵى تێپەراندنى حوکمەکەى لە رێگەى جۆراوجۆر لەگەڵ فشار و نارەحەتى بەرەورووبۆتەوە و تەنیا بۆ یەکجار رێگەى پێدراوە کەڵک لە مافى مورەخەسی کاتى وەربگرێ و بە دیدارى خانەوادەى شاد بێتەوە . ئەوە لەکاتیکدایە کە کورى کەبودوەند بە هۆى نەخۆشیەکى سهختهوه دەناڵێنێ و خەم و ئازارەکانى لەسەر محەممەد سدیق کەبودوەند قورستر کردووە.
لە ئێستادا بە هۆى مانگرتنەکەى ئەمجارەى بارودۆخى تەندورستى کەبودوەند بەرەوخەرابی زیاتر چووەو ،وهک پیشتر ئاماژهم پێدا گیانى کەوتۆتە مەترسیەوە و پێویستى بە پێراگەیشتنى پزیشکى و کۆتایی هێنان بە مانگرتنەکەى هەیە. لە ئێستادا وەڵامدانهوه بە ویست و داوا رەواکەى و کۆتایى هێنان بهو فشارە ناعادیلانەیە لەسەر ناوبراو لە لایەن رژیمى ئاخوندیەوە چاوهروان نهکراوه.
هەر بۆیە داوا لە ئێوەى بەرێز و هەموو ناوەند مرۆڤدۆستەکان دەکەم بە زووترین کات بە گرتنى هەڵویستى شیاو لەبەرانبەر سەرەرۆییەکانى دەسەڵاتى ئاخوندى پێش بە جینایەتى ئاخوندان بگرن و بە پشتیوانى و پاڵپشتى بەرێز کەبودوەند و داواکانى گیانى ناوبراو لە مەترسی رزگار بکەن.
لەگەڵ رێزمدا
سازمانى خەبات ى کوردستانى ئێران
بەرێوەبەرى گشتى
بابەشێخ حسینى
12ى جۆزەردانى 1395