دامەزراوەێیکی سەر بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان هۆشیاری داوە کە نیوەی کرێکارەکانی جیهان بەهۆی کۆڕۆناوە مەترسی دابەزین و لەناوچونی داهاتیان لەسەرە.
دامەزراوەێیکی سەر بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان هۆشیاری داوە کە نیوەی کرێکارەکانی جیهان بەهۆی کۆڕۆناوە مەترسی دابەزین و لەناوچونی داهاتیان لەسەرە. ڕێکخراوی نێونەتەوەیی کار دەڵێت: بارودۆخی نالەباری یەک ملیارد و ٦۰۰کرێکار لەسەر ژیانی هەموو جیهان کاریگەری دەبێ. بەتایبەت ئەوانەی وا بە شێوازی نافەرمی کاردەکەن. بەوتەی ئەم دامەزراوەیە زۆربەی ئەم کرێکارانە لە بارودۆخی ئاساییش دا بۆ بەدەست هێنانی بژێوی خۆیان توشی کێشە دەبن . بە پێ ڕاپۆرتی ڕێکخراوی نێونەتەوەیی لە مانگەکانی سەرەتای هاتنی کۆڕۆنا داهاتی کرێکارانی نافەرمی ٦۰لەسەد دابەزیوە.