حزب اللەی لوبنانی کە گەورەترین باڵی ترۆریستی ڕژیمی ئاخوندیە لەجیهاندا، لەلایەن وڵاتی ئاڵمانەوە خرایە لیستی ترۆرەوە.
حزب اللەی لوبنانی کە گەورەترین باڵی ترۆریستی ڕژیمی ئاخوندیە لەجیهاندا، لەلایەن وڵاتی ئاڵمانەوە خرایە لیستی ترۆرەوە.
وەزارەتی ناوخۆی ئاڵمان لەڕاگەێیندراوێکدا حیزبوڵڵای لوبنانی بە ڕێکخراوێکی ترۆریستی لەقەڵەم دا و وتی هاتنیان بۆ وڵاتە ئوروپاییەکان قەدەغە دەکرێ.
سەرلە بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕێکەوتی 11ی بانەمەڕ، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئاڵمان لە تویتەر ئەوەی ڕاگەیاند کە دەستیان کردووە بە گرتنی دەست و پێوەند و لایەنگرەکانی حزب اللە لە وڵاتەکەیان.
شایانی باسە وڵاتی ئاڵمان لەماوەی ساڵی رابردووە لە هەوڵی کۆنتڕۆڵ کردن و چاودێری کردنیانن، و بەتایبەتی دوای ئەوەی کە ڕاپۆرتێک بڵاو بۆوە کە باس لە زیادبوونی چالاکیەکانیان دەکات لەو وڵاتە.
بەرپرسانی ئاڵمانی وتویانە زیاتر لەهەزار و پەنجا کەس لەئەندامانی حیزبوڵڵا لە خاکی ئاڵمان چالاکی دەکەن و خەریکی بڵاوکردنەوەی ئیدئۆلۆژی ترۆریستی و توندڕەوین.