کرێکارانی جیهان و کوردستان !
خەڵکی ئازادیخواز و تێکۆشه‌ری ئێران و کوردستان!
به‌بۆنه‌وه ١ی مای ڕۆژی جیهانی کرێکاران گه‌رمترین پیرۆزبایی له کرێکارانی زه‌حمه‌تکێش و کۆڵنه‌ده‌ری ئێران و کوردستان ده‌که‌ین و ڕێز ده‌گرین له ماندوبوون و فیداکاری و خۆڕاگریان له‌به‌رامبه‌ر زوڵم و چه‌وسانه‌وه‌یان له‌لایه‌ن ڕژیمی ئاخوندی ئێرانه‌وه. کرێکارانی ئێران و کوردستان به‌درێژایی تەمەنی دەسەڵاتی ڕێژیمی ئاخوندی له‌ئێران دا، وێڕای ماندوبون و ڕه‌نجێکی زۆر له پێناو وه‌ده‌سهێنانی بژێوی ڕۆژانه‌یان دا، به‌رده‌وام توشی نه‌هامه‌تی و به‌ربه‌ستی سه‌خت و زاڵمانه بونه‌وه و ژیان و گوزه‌رانیان ڕۆژ به‌ڕۆژ به‌ره‌و خراپی و نه‌داری و برسیه‌تی زیاتر چووە.
کرێکارانی ئێران و کوردستان به کەمترین و به خراپترین پێداویستی و که‌لوپه‌لی کارکردنه‌وه درێژه به پیشه‌ی پیرۆزی کرێکاری ده‌ده‌ن و له‌گه‌ڵ هه‌زاران کێشه‌ی بێ ئیمکاناتی و خه‌ته‌ریاتی سه‌لامه‌تی گیانیان ڕووبه‌ڕوون، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌ختیه‌ش دا و له‌پێناو وه‌ده‌سهێنانی نان و ئاوێکی شایسته و پیرۆزدا که به‌ڕه‌نجی شان و ئاره‌قه‌ی ناوچاوانیان وه‌ده‌ستی دێنن له کارکردن به‌رده‌وامن و کۆڵ ناده‌ن.
کرێکاریانی سه‌ربه‌رز و خۆڕاگری ئێران و کوردستان له‌کاتێک دا به‌ره‌و پیری ڕۆژی کرێکار ده‌چن، که بارودۆخی خه‌ڵکی وه‌زاڵه‌هاتووی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ڕژیمی ئاخوندی له‌سه‌خترین ئاست دایه و خراپی باری ئابووری و بێ‌کاری و گرانی و هه‌ژاری، به‌ته‌واوی هه‌موو ئێران و کوردستانی گرتۆته‌وه. ڕێژیمی ئاخوندی به‌درێژایی ته‌مه‌نی خۆی به‌رده‌وام بوه له به‌تاڵانبردن و دزین و به‌فیڕۆدانی سه‌روه‌ت و سامانی خه‌ڵک و هه‌رچی داهاتی کرێکاران و به‌رهه‌می ژێرخانی ئابووری که له ووڵات دا هه‌یه خستۆته خزمه‌تی ناوه‌ند و گروپه تیرۆرستیه‌کانی. ڕژیم ئەو گروپە ترۆریستیانە به‌کاردێنی بۆ مانه‌وه‌ی خۆیی و کپ کردنی ده‌نگی ڕه‌وای ئازادیخوازان و ئاژاوە لە ووڵاتانی ناوچەکەدا. هەر بە هۆی ئەو گەندەڵکاریانەی دەسەڵات، ڕۆژانه شاهیدی سه‌دان کاره‌سات و ڕووداوی دڵته‌زێن و ناخ هه‌ژێن ده‌بین که له‌ئه‌نجامی ئه‌و سیاسەتە دوژمنکارانەی حکومەت، ڕوو ده‌ده‌ن.
کرێکاران له ئێران و کوردستان دا له هه‌موو به‌ها و مافێکیان بێ به‌شن و ڕژیم له‌ڕێگه‌ی ده‌زگا داپڵۆسێنه‌ره‌کانیه‌وه، هه‌ر جۆره ماف و تێکۆشانێکی ئه‌وانی سه‌رکوت کرده‌وه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ڕێگا نادا، که کرێکان ده‌نگی ناڕازی خۆیان به‌رزکه‌نه‌وه. گه‌لی کورد و سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران، پشتیوانی سه‌رسه‌ختی خه‌بات و تێکۆشانی بێوچانی کرێکارانن و دیفاعیان لێ دەکەن بۆ ئەوەی ماف و داواکانیان و ئاکامی ڕه‌نج و ماندوبوون و کۆڵنه‌دانی چینی کرێکاران وەدی بێن.
بێگومان کرێکاران یەکێک لە ڕه‌مزەکانی فیداکاری و کۆڵنه‌دان و هه‌وێن و هیوای خه‌باتی به‌ره‌و ئازادی خەڵک و کۆتایی ونه‌مانی ڕژیمی ئاخوندین. دووباره پیرۆز و شکۆداربێ ڕۆژی جیهانی کرێکاران.
مه‌رگ و نه‌مان بۆ ڕژیمی ئاخوندی.
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران کومیته‌ی ناوه‌ندی
30 ئاپریلی 2020 زایینی 11ی بانەمەڕی 1399 کۆچی خۆری