هه‌ینی 

2 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

پەیامی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزرانی ڕێکخراوی لاوانی خەبات

پەیامی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزرانی ڕێکخراوی لاوانی خەبات
بابەشێخ حوسەینی

لاوانی تێکۆشەری کوردستان!

لاوانی خۆڕاگرو نەبەز لە ریزەکانی ڕێکخراوی لاوانی خەبات!

پێشەکی بە ناوی خۆم و سەرکردایەتی و تێکڕای هاوباوەڕانم لە سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران، گەرمترین پیرۆزباییتان پێشکەش دەکەم بە بۆنەی نۆهەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی ڕێکخراوی لاوانی خەبات، هومێدوارم زیاتر لە ڕابردوو لە پێناو وەدی هێنانی ئامانجە ڕەواکانی گەلی کورد بە گشتی، وە لاوانی کورد سەرکەوتووبن. بێگومان لە مێژووی کارو تێکۆشانی 40 ساڵەی سازمانی خەبات، لاوانی نیشتمان پەروەرو فیداکار، دەوری سەرەکی وبەرچاویان گێڕاوەو، ئەگەر چاوێک بخشێنن بە ناوی شەهیدانی سوورخەڵاتی سازمانی خەبات زۆریان لە لاوان پێکهاتوون و هەروەها زۆربەی قارەمانانی خۆنەویست بە ناو دەنگی ڕۆژانی سەختی پێشمەرگایەتی و  نیشتمان،لەو شەهیدە زیندووانەن،کە پارێزگارایان لە گەل و نیشتمان و مەوجودیەتی سازمانی خەبات کرد. گومانم نیە ئێوەی تێکۆشەر لە ڕیزەکانی ڕێکخراوی لاوان، بە کەڵک وەرگرتن لە دەرس و ئەزموونەکانی لاوانی تێکۆشەری ڕیزەکانی سازمانی خەبات لە ساڵانی ڕابردوو و هەروەها بە دەرس وەرگرتن لە زانست و شێوە کارکردنی سەردەمیانە توانیوتانە بە شێوەی بەرچاو گەشە بستێنن و لە چوارچێوەی ڕێکخراوی لاوانی خەبات درێژە بە ئەرکی نیشتمانی و نەتەوەیی و ڕێکخراوەییتان بدەن و دەروی بەرچاوتان گێڕاوە لەخەباتی مافخوازانەی خەڵکی کوردستان و شۆ٠رشی ڕەوا لە بەرانبەر ڕژیمی ملهوری ئاخوندیدا.

 جێگەی خۆیەتی بەم بۆنەوە داوا لە دەستەی بەڕێوەبەریی ڕێکخراوی لاوان و تێکڕای لاوانی  رێزەکانی سازمانی خەبات و لاوانی خۆێن گەرم و تێکۆشەر لە شاروناوچەکانی کوردستان بکەم، زیاتر لە ڕابردوو تێ‌ بکۆشن و خۆیان بۆ قۆناغی نۆێ‌ خەباتی ڕەوا ئامادە بکەن تا بۆ پاک کردنەوەی نیشتمان لە خەیانەتکارو و جینایەتکاران و دروست کردنەوەی نیشتمان و ئاسوودەیی هاونیشتمانیان ئەرکی پێویست لە ئەستۆ بگرن.

 لە گەڵ پیرۆزبایی دووبارەو دڵنیا بوون بە سەرکەوتن گەیشتنی گەلی کورد بە ئامانج و داخوازیەکانی و لە ناوچوونی ستەم و نابەرابەریی.

 سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران

 سکرتێری گشتی بابەشێخ حوسەینی

 11ی بانەمەری 1399 ی کۆچی خۆری 30 ی ئاوریلی 2020 زایینی


4 ساڵ و 6 مانگ و 22 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 31 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەیامی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزرانی ڕێکخراوی لاوانی خەبات

پەیامی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزرانی ڕێکخراوی لاوانی خەبات

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران