رۆژی چوار‌شەممە ١ی ژووئەنى ٢٠ ١٦ محەممەد جەوادی زەریف وەزیری دەرەوەی ڕێژیمی ئاخوندی وێڕای ژمارەیەکی زۆر لە بازرگانان و سەرۆکی کۆمپانیاکانی ئەو وڵاتە، گەیشتە وڵاتی سوئید. دژ بەو سەردان و بانگهێشت کردنه، ژماره‌یه‌کی زۆر له کوردانی دانیشتووی ووڵاتی سوئید له چه‌ند شوێنی جیاواز خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تیان دژ به سه‌ردانی وه‌زیری ئێران بۆ وڵاتی سوئید پێک هێنا. ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له ئه‌ندامانی سازمانی خه‌بات به‌شداریان له‌و خۆپیشاندانانه‌دا کرد. خۆپیشاندانی به‌رچاو له ناوه‌ندی شاری ستۆکهۆڵم و له سه‌نته‌ری سێلگس تۆریه‌ت کاتژمێر ٣ی پاشنیوه‌ڕۆ به دروشمی مەرگ بۆ ڕێژیمی ئاخوندی، مەرگ بۆ تیرۆریست، ئازادی بۆ کوردستان، ئازادی بۆ زیندانیانی سیاسی و مەدەنی، نا بۆ ئیعدام و ئازادی بۆ محەممەد سەدیقی کەبوودوەند ده‌ستی پێ‌کرد و به ڕێپێوان تا ده‌م په‌رله‌مانی سوئید کۆتایی پێهات. باشان خۆپیشاندانه‌که له ناوه‌ندی مینت تۆریه‌ت کۆتایی پێهات.