‎سەفیری ئەمریکا لە بەرلین داوای لە ‎فەڕانسا کردووە پێش بە چالاکیە سیاسیەکانی حیزبوڵڵا بگرێت.
سەفیری ئەمریکا لە بەرلین داوای لە فەڕانسا کردووە پێش بە چالاکیە سیاسیەکانی حیزبوڵڵا بگرێت.
ڕیچارد گڕنێڵ، سەرپەرەستی ڕێکخراوی ئیتلاعاتی گشتی ئەمریکا داوای لەفەڕانسا کردووە بە دەست پێشخەری بڕیارێکی هاوشێوەی ئاڵمان، باڵی سیاسی حیزبوڵڵا بە تیرۆریست بناسێ و چالاکی هاندەرانی ئەم ناوەندە لە وڵاتی خۆی قەدەغە بکات.
هەروەها ڕۆژی شەممە 13ی بانەمەڕ، ڕیچارد گڕنێڵ لە وتووێژێکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئەمانۆئێڵ بێن، ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری فەڕانسا بۆ کاروباری دەرەوە، خوازیاری پشتیوانی لە دەرکردنی بڕیارێکی گشتی بوو لەلایەن یەکیەتی ئورووپا دژ بە حیزبوڵڵای لوبنان. هەروەها ڕیچارد گرنێل لەپەیامێکی تویتەری خۆیدا بۆ ئۆرسلافن درلاین بەرپرسی کۆمیسیۆنی ئورووپا و ئێمانۆئێل ماکڕۆن سەرۆک کۆماری فەڕانسا، داوای لە فەڕانسا کردووە کە هەردوو باڵی سیاسی و نیزامی حیزبوڵڵا بە تێرۆریست بناسێنێت و هەروەها چالاکیەکانی ئەو گرووپە قەدەغە بکات.
هەروەها بەپێی بڕیاری وەزیری وڵاتی ئاڵمان لە پێنج شەممەی ڕابردوودا کە باڵی سیاسی حیزبوڵڵای وەکوو ڕێکخراوێکی ترۆریستی لەقەڵەمدا، هێزە ئەمنیەکانی ئەو وڵاتە ژمارەیەک لە ناوەند و مزگەوتەکان و شوێنی چالاکی ئەو خەڵکانەی کە گومانی ئەوەیان لەسەرە لایەنگری حیزبوڵڵا بن، لەچوار ویلایەت چوونەتە ماڵی ئەو کەسانەو ماڵەکانیان گەڕاون.