ڕۆژی دووشەممە ۱٥ی بانەمەڕی ۱۳۹۹نوێنەرانی مەجلیسی دەیەمی ڕژیمی ئاخوندی لە دوایین هەنگاوەکانی دا پارەی نەتەوەیی ڕیاڵیان گۆڕی بە تمەن .
ڕۆژی دووشەممە ۱٥ی بانەمەڕی ۱۳۹۹نوێنەرانی مەجلیسی دەیەمی ڕژیمی ئاخوندی لە دوایین هەنگاوەکانی دا پارەی نەتەوەیی ڕیاڵیان گۆڕی بە تمەن .
بە پێی ئەم بڕیارە بانکی ناوەندی ئێران بەرپرسیارە لەوەی کە لەماوەی سێ ساڵی داهاتودا بارودۆخی گۆڕینی پارەی نەتەوەیی لە ڕیاڵ بۆ تمەن بگۆڕێ، و ڕیاڵ بەشێوەی فەرمی کۆبکرێتەوە و تمەن بکاتە جێگرەوەی.
عەبدولناسر هیممەتی، سەرۆکی گشتی بانکی بە پەسەند کردنی گەڵاڵەی گۆڕینی ڕیاڵ بە تمەنی بەنوێنەرانی مەجلیسی دەیەمی ڕژیم، بەڵێنی دا کە گۆڕینی ڕیاڵ بە تمەن کاریگەری لەسەر هەڵاوسان نابێت.
ناوبراو وتی ماوەی یەکساڵە لە کۆمیسونی ئابوری لەم بارەوە باس و ووتوێژ دەکرێ، هەروەها ئەم پڕۆسەیە وردە وردە جێبەجێ دەکرێ.
دژبەرانی ئەم گەڵاڵەیە، تێچوی زۆری جبێەجێ کردنی ئەم گەڵالەیە بە هۆکاری دژایەتیەکەیان دادەنێن.