سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە ۱·ی بانەمەڕ، بڕیارنامەی کۆنگرەی ئەمریکای بۆ سنوردارکردنی دەسەڵاتی سەرۆک کۆمار بۆ ئەنجامدانی ئەگەری هێرشی سەربازی دژی ڕژیمی ئ
سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە ۱·ی بانەمەڕ، بڕیارنامەی کۆنگرەی ئەمریکای بۆ سنوردارکردنی دەسەڵاتی سەرۆک کۆمار بۆ ئەنجامدانی ئەگەری هێرشی سەربازی دژی ڕژیمی ئاخوندی، بایکۆت کرد.
بەپێ ئەم بڕیارنامەیە دەسەڵاتی سەرۆک کۆمار بۆ دەسپێکی هێرشی سەربازی لە دژی ڕژیم سنوردارکراوە، و دۆناڵد ترامپ ئەم بڕیارنامەیەی بە ناوی ئێس جی ٦٨بە پێوەری خراب حاڵی بون لە فاکتەر و یاساکان وەسف کردووە.
ناوبراو لە درێژەدا و بەئاماژە بەوەی کە ئەمریکا بۆ هێرش کردنە سەر ڕژیمی ئاخوندی کەڵک لە هێزی سەربازی وەرناگرێ، ووتی: ئێمە چوارمانگ لەمەوپێش هەنگاوێکی جددیمان هەلگرت بۆ لەناوبردنی قاسمی سلێمانی.
هەروەها وتی، ڕژیمی ئێران بە چەندین هێرشی موشەکی بۆسەر بنکە سەربازیەکانی ئێمە، وەڵامی کوشتنی قاسم سلێمانی دایەوە، هەرچەند هیچ کەس بەهۆی ئەم هێرشانەوە نەکوژرا، و کوشتنی قاسم سلێمانی بەپێی ڕێگە پێدانی یاسایی بووە.
دۆناڵد ترامپ لەکۆتاییدا وتی کە بەپێی ئەم بڕیارنامەیە تواناکانی سەرۆک کۆمار بۆ پاراستنی ئەمریکا و هاوپیمانەکانی خەسارەتی دەبینی.