ئیسڕاییل دوابە دوای بەردەوامی هێرشە تازەکانی بۆ سەر ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی سپای پاسداران و هێزەکانی ژێردەسەڵاتی لە سووریە دا، تەئکیدی کردەوە کە هەتا دەرکردنی هە
نه‌سرین محمدی
له‌دوای هاتنه سه‌رکاری ڕژیمی ئاخونده‌کان له ئێران دا پرسی ئافره‌تان شانبه‌شانی پرسه‌کانی تری وه‌ک زه‌وتکردنی مافه‌کانی مرۆڤ و چه‌وسانه‌وه‌ی چینایه‌تی و نه‌ته‌وه‌یی، که‌م ده‌رامه‌تی و نه‌بوونی ئازادی ڕۆژنامه‌وانی و فکری ئازاد ڕۆژ له دوای ڕۆژ له‌خراپی و ته‌نگه‌ژه‌دایه. ئافره‌تان له‌هه‌موو به‌هاکانی ئازادی ومافه‌کانی خۆیان بێ به‌ش کراون.
ئافره‌تان که له‌مێژووی ئێران و کوردستان دا هه‌میشه له گۆڕانکاری و خه‌باتکردن دا دژی چه‌وسانه‌وه و ناعه‌داله‌تی ده‌ورێکی سه‌ره‌کیان بینیوه به‌داخه‌وه ئێستا له نیزامی ڕژیمی ئاخوندی دا هیچ مافێکیان بۆ له‌نه‌زه‌ر نه‌گیراوه، به‌ڵکو سه‌رباری مافی تاک و نه‌ته‌وه‌یی و کلتوری خۆیان له ماف و ئازادیه‌کانی پرسی ئافره‌تان دا بێبه‌ش کراون و ئافره‌تان وه‌ک خزمه‌تکار و ژێرده‌سته‌ی پیاوان له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن. ماهیه‌تی ئه‌م ڕژیمه له به‌رچاونه‌گرتنی مافی یەکسانی و بەرابەرییە.
پێویسته کۆمه‌ڵگای جیهانی و هێز و لایه‌نه سیاسیه‌کانی دژ به ڕژیمی ئاخوندی، ڕێگری له‌و ناعه‌داله‌تی و چه‌وسانه‌وانه بکه‌ن که به‌رامبه‌ر به ئافره‌ت ده‌کرێ و له پێناو دوباره بوژانه‌وه‌ی ئافره‌تان و پرسه‌کانی که تایبه‌تن به ژنان، خه‌باتی به‌رده‌وام ئه‌نجام بده‌ن.
پێویسته ئافره‌تان، به‌رده‌وام بن له داواکاری و مافه‌کانیان و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌رچی له‌ده‌ستیان دێت ئه‌نجامی بده‌ن. کۆمه‌ڵگه‌ی ئێران و کوردستانیش پێویسته له‌ئاست پرسه‌کانی ئافره‌تان و زوڵم و زۆری بۆ سه‌ر ئافره‌تان، بیده‌نگ نه‌بن و به‌رپه‌رچی ئه‌و یاسا و قانونانه‌بن که ڕژیم دژ به ئافره‌تان په‌یڕه‌وی ده‌کا.
ڕوونە کە ڕێژیم بزووتنه‌وه‌ی مافخوازیی ژنان به مه‌ترسیی گه‌وره بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی ده‌زانی. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و زه‌برو زه‌نگه، ژنان هه‌رگیز ئاماده نه‌بوون واز له خواسته‌کانیان بێنن و ده‌رفه‌ته جۆراوجۆره‌کانیان بۆ به‌دواداچوونی مافه‌کانیان قۆستۆته‌وه.
ترسی دەسەڵاتداران لەو نەترسییەی ئافره‌تان و لەو هاتنەدەری ئەوان لە قەفەسەکانیان بۆ خۆڕزگارکردنی یەکجارەکیان، وای کردوە تووشی وەحشەت بن. بۆ وێنە کاتێک دەبینن به درێژایی ده‌سه‌ڵاتی ڕژیم ڕووسەری و حیجاب بە زۆروزۆرداری بەسەر ئافره‌تاندا دەسەپێنن و ئەم سەرپۆشەیان لێ کردوون بە شتێکی پیرۆز، بەڵام ئافره‌تان دێن و لە نێوەندی شوێنە گشتییەکان و بە بەرچاوی خەڵک و میدیاکان، “ئەم سەمبولە پیرۆزە”!ی ئەوان تووڕ هەڵ دەدەن، ئەمە واتاکەی ڕەتکردنەوەی کۆی ڕێژیمەکە و فەلسەفە و پیرۆزییەکان و یاساکانیەتی. نیگەرانی لە تەشەنا کردنی ئەم بوێرییە و هاتنە مەیدانەی ژنان لە لایەک و لەرزۆک بوونی بناغەکانی نیزامەکە و وەحشەت لە ڕووخان و فڕێدران بۆ نێو زبڵدانی مێژوو، وای کردوە بە دڕندەییەکی هەر چی زیاترەوە بەرەوڕووی دەنگهەڵبڕینی مەدەنیانە بەڵام ڕچەشکێنانەی ژنان ببنەوە.