پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

کۆڕۆنا و دەسەڵاتی ئاخوندی  هاوپەیمانی دوژمن بە خەڵک

کۆڕۆنا و دەسەڵاتی ئاخوندی  هاوپەیمانی دوژمن بە خەڵک
سیامەند

 سیامەند



کەم کەس هەیە نەزانی کە دەسەڵاتی ئاخوندەکان لە ئێران هەر لە ڕۆژانی سەرەتاوە تا ئێستا، بۆ خۆ دەربازکردن و گوێ‌ نەدان بە ویست و داواکانی خەڵکی ئێران و هەروەها لە پێناو مانەوەی حکومەتی نامەشروعیان، هەمیشە قەیران سازیان کردوە و هەوڵیانداوە خەڵک لە سەر باس و کێشە سەرەکیەکانی ووڵات، وەک گرانی، بێکاری، نەبوونی سەرەتایی ترین بنەماکانی دیموکراسی، سەرکوت وچەوسانەوە، ئیعدامی هاونیشتمانیانی بێتاوان و بە تاڵان بردنی داهات و سەرمایەی ئێران و .....هتد بەلاڕێدا بەرن.

هەر لە مانگەکانی سەرەتای دەسەڵاتیان بە پەیڕەو کردنی سیاسەتی قەیران سازی و ئاڵۆزی دروست کردنی وەک، ئیسلام و حکومەتی بە ناو عەدلی ئیلاهی لە مەترسیدایە، هێرشیان کردە سەر نەتەوەکان لە ئێران و رێکخراوە سیاسی و کەسایەتیە سیاسیەکان کە تەنانەت زۆربەیان موسڵمانیش بوون، وە وەک ئەوەی ڕژیم پروپاگەندەی دەکرد نەک دژی ئیسلام نەبوون بەڵکو تەنیا داوای ماف و ویستە رەواکانیان دەکردو هەوڵیان بۆ دابین کردنی دیموکراسی و ئازادی بوو، بە پێچەوانەی ئەو پڕوپاگەندانە، خودی دەسەڵات لەگەڵ لایەن و ڕێکخراوە چەپەکانی وەک، حیزبی تودەو چریکە فیداییەکانی(ئەکسەریەت) دوو تەشکیلاتی چەپ، هاوپەیمان بوو، بە مەبەستی سەرکوتی تێکۆشەرانی ئازادیخواز.

 دەست پێکردنی جەنگی ئێران/عێراق  قەیرانێکی دیکەبوو کە دەسەلاتداران لە ئێران ماوەی ٨ ساڵ لە سەر روباری خوێنی لاوەکانی ئێران و درێژەدان بە جەنگ و پروپاگەندەی فریوکارانەی وەک، ڕزگار کردنی قودس لە ڕێگەی کەربەلاوە، توانیان سەرنجی بەشێکی زۆر لە جەماوەر لە پێوەند بە روداوە ناوخۆییەکان بە لاڕێدا بەرن و هەر ویستێکی ڕەواو هەر ناڕازیەتێک، بە بیانوی ناوی خەیانەت بە ئێران سەرکوت بکەن.

تەنانەت خومەینی بە دەرکردنی فەرمانی جیهاد بۆ سەر خەڵکی زۆرینە موسڵمانی کوردستانی ئێران، قەیرانێکی دیکەی  بۆ دەرباز بوون لەو ڕاستیە تاڵانەی کە لە کوردستان و ئێراندا هەیە، لە ژێر ناوی جیهاد لە دژی خەڵکی کورد دروست کردو توانی ژمارەیه‌‌‌ک کەسانی بیر ووشکی مەزهەبی لە دژی خەڵکی کورد هان بداو بەکاریان بێنێ‌. دیارە لە ماوەی دەسەڵاتی ئاخوندەکان لە ئێراندا قەیرانی سازی زۆرن کە پێویست نیە هەموویان باس بکرێن.

 پێناسەی کورت و پڕ بە پێست بۆ پێکهاتەی دەسەڵاتی ئاخوندەکان، بریتیە لە دەسەلاتێک کە لە ژێر سایەی قەیرانەکان درێژە بە حوکمی ناڕەوای دەدا و قەیران دروست کردن و هەوڵدان بۆ شاردنەوەی ڕاستیەکان و سەرکوت و چەوسانەوە لە ژێر سێبەری قەیرانە دروستکراوەکاندا ئاوێتەی حوکمی ناڕەوای دەسەڵاتی ئێرانە. لە ئێستادا ڤایرۆسی کوبید 19 (کۆڕۆنا) لە ئێراندا، بەڵاێکی گەورەیە بۆ خەڵک و هاوتەریبی بەڵای دەسەڵاتداریی ئاخوندەکانە، کۆڕۆنا ئەو بەڵایەیە کە دەسەلاتداران لە پەرەسەندن و بڵاو بوونەوەی، بەو ڕێژە بەرچاوە لە ئێراندا لێ‌ بەرپرسن.

 ئاخوندەکان بە مەبەست ڕێگریان نەکرد لە بڵاو بوونەوەی کۆڕۆنا، هەر بە ئەنقەست ڕێگەیان بە هاتوو چۆی فڕۆکە نەفەرهەڵگرەکانیان بۆ ووڵاتی چین دەدا تا بە ئاسانی نەخۆشیەکە بگوازنەوە بۆ ئێران. شانۆی هەڵبژاردن و ڕێ و ڕسمی ٢٢ی ڕێبەندان ساڵڕۆژی سەرکەوتنی ئینقلاب و دەیان کۆبوونەوەی دیکەیان هەر بە مەبەست درێژە پێدا، تا بە تەواوی کۆڕۆنا هەموو ئێران بگرێتەوە، تەنانەت ئەگەر شارو ناوچەێکدا خەڵک تووش نەخۆشی کۆڕۆنا نەبوون، ئاخوندەکان لە ڕێگەی ناردنی کەسانی نەخۆش و بە ناوی زیارەت و سەفەری نەورۆزی و بەهاری بە کردەوە کاریان کرد بۆ بڵاو بوونەوەی کۆڕۆنا.

 لە ماوەی چەند مانگی بڵاو بوونەوەی کۆڕۆنا و مردنی هەزاران کەس لە ئێراندا، دەسەڵاتداران نەک هیچ هەوڵیکیان بۆ کەم کردنەوەی زیانەکان نەداوە، بەڵکو بە کردەوە هەلومەرجیان خۆش کردوە تا کۆڕۆنا ژمارەێکی زیاتر لە خەڵک بکاتە قوربانی و تەنانەت بە قسەو لێدوانی دژ بە یەک و دوور لە مەنیقەکانی خامنەیی ڕێبەری ڕژیم و ئاخوند ڕۆحانی سەرۆک کۆمار، ئەوەندەی دیکە باری گرانی بەڵای کۆڕۆنایان لە سەر خەڵکی ئێران قورستر کرد. خامەنەیی لە رۆژی ٢١ ی خاکەلێوە بە دەرکەوتنی لە تلویزیزۆنی ڕژیم بە بێ‌ ئەوی ئاماژە بە ژمارەی قوربانیانی کۆڕۆناو زیانەکانی بۆ خەڵکی ئێران بکات، ووتی کێشەی کۆڕۆنا لە چاو کێشەکانی دیکە گەلێک بچوکترەو لە دوو جەنگی جیهانیدا ١٠  ملیۆن کەس کوژراون بەڵام بە هۆی کۆڕۆنا ١ملیۆن کەس دەمرن، هەروەها ووتی دەبێ‌ بەردەوام بین لە کاری ئابووری و بەهەم هێنان و ئاگاداری پیلانی دوژمنان بین ودەبێ‌ پارێزگاری لە دەسەڵات و نیزام پێشینەی ئەرکەکانمان بێ‌.

 خامنەیی لە جێگەی غەمخۆاردنی بۆ خەڵکی ئێران، تەنیا لە بیری ئەوەدا بوو چۆن لە قەیرانی کۆڕۆنا بە قازانجی دەسەڵات قسەبکات و ڕاستیەکان لە چاوی خەڵک وون بکات. هەروەها ئاخوند رۆحانی لە کۆبونەوەی حکومەتەکەی لە ٢٠  ی خاکەلێوە، ووتی هەلومەرج بەرەو ئاسایی بوون دەچێ‌ و پێویست نیە قەرەنتینە لە ئێران پەیڕەو بکەین و تەنانەت هەر لەو کۆبونەوەدا ناڕاستەوخۆ ئاماژەی بە مەترسی کۆڕۆنا کرد بەلام ووتی هیچ چارەێکمان نیەو تەنانەت بەو درۆیەی کە کۆڕۆنامان تێ‌ پەڕاندوەو زاڵ بووین بە سەریدا هەوەهاووتی لەگەڵ کرێکارانی کارخانەکان پێوەندیان گرتوەو ئەوان ووتویانە هیچ کێشەێکمان نیەو نەخۆشی لە ناو کرێکاراندا بوونی نیەو درێژە بە کار دەدەین.

 زۆر لە لێدوان و قسەی کاربەدەستانی ڕژیم ئەو ڕاستیە دەسەلمێنن کە دەسەڵات لە ئێران، کۆڕۆنای وەک ئامرازو قەیرانێکی نۆی بۆ سەرگەرم کردن و بە لاڕیدا بردنی خەڵک بە کار هێناوە. ڕژیم کۆرۆنای کردە چەکێکی کوشندە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی خەڵک و هەوڵیدا پێوەندیە کۆمەڵایەتی و پێوەندیە فکری وسیاسیەکانی نێوان پێکهاتەکانی خەڵکی ئێران کز بکات. ئاخوندەکان پەرەیان بە کۆڕۆنا دا بەو مەبەستەی تاکەکانی کۆمەڵگە تەنیا لە بیری ڕزگار کردنی گیانی خۆیان بن و بیریان لە چارەنووسی نالەباری سیاسی و کۆمەلایەتی ئێران و ئەو گشتە بەڵاو ئازارانەی کە دەسەڵات تووشی کردوون نەکەنەوە.

 لەو بارەوە دەبێ‌ ئەو ڕاستیە بسەلمێنین کە بە حەق خەڵکی وەزاڵەهاتووی ئێران ئەو ڕیسەی ئاخوندانیان کردەوە بە خوری و نەیان هێشت هەموو ئامانج و مەبەستەکانی دەسەلات بێتە دیی، ئەگەر چی ئەو سیاسەتی فێڵ و قەیرانسازی لە ژێر ناوی کۆڕۆنا ژمارەێکی کەمی خەڵک لە ڕاستیەکان دوور بخاتەوە، بەڵام هیممەتی چالاکانی مەدەنی و کەسایەتیەکان لە کوردستان و ئێران و لە قاودانی سیاسەتی فریوکاریی ئاخوندانی هاوپەیمانی کوبید ١٩، وای کرد خەسارەکان کەم بن و ڕژیم بە هەموو ئامانجەکانی کۆڕۆنای، پەرە پێدراوی دەستی خۆیان لە ئێراندانەگەن.

 بەڵێ‌ کۆڕۆنا هاوپەیمان و دەستە خۆشکی ڕژیمی دیکتاتۆری ئێرانە، چونکە ئامانجی کۆڕۆنا کوشتنی مرۆڤەکان و بێ‌ دەسەڵات کردیان و کپ کردنی دەنگیانە، هەر وەک ئامانجی ئاخوندەکانی دەسەڵاتدارا لە ئێران کوشتنی خەڵک و کپ کردنی دەنگی وەزاڵە هاتووی خەڵکی ئێرانە.


4 ساڵ و 6 مانگ و 13 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و 29 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کۆڕۆنا و دەسەڵاتی ئاخوندی  هاوپەیمانی دوژمن بە خەڵک

کۆڕۆنا و دەسەڵاتی ئاخوندی  هاوپەیمانی دوژمن بە خەڵک

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران