ڕۆژی سێشەممە ١١ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی کۆچى خۆرى، رێورەسمى چل و یەکه مین ساڵیادى دامەزارندنى یەکێتى نیشتمانى کوردستان لە شارى هەولێر بەرێوە چوو. لەسەر بانگهێشتى فەرمى یەکێتى نیشتمانى هەیئەتێکى باڵاى سازمانى خەبات کە پێکهاتبوو لە بەرێزان کاک بێهروز ئەردەڵان کارگێرى کومیتەى ناوەندى و کاک رێبوار حسێنى بەرپرسی پێوەندییە کوردستانیەکان و کاک بەختیار عەزیزى جێگرى کومیتەى ناوەندى سازمانى خەبات بەشدارییان لەو رێورەسمەدا کرد و لە لایەن بەرپرسانى بالاى یەکێـتى نیشتمانى پێشوازیی کران.
رێورەسمەکە بە سرودى نیشتمانى ئةى رةقیب دەستى پێکرد و تێیدا چەندین بەرپرسی حکومى و حیزبی ووتاریان دا و وێراى پیرۆزبایی ئەو یادە تیشکیان خستە سە دۆخى هەنووکەیی هەرێمى کوردستان و زەرورەتى پێکەوەبوونى لایەنە سیاسیەکانى کوردستان.
لەو رێورەسمە ژمارەیێکى بەرچاو لە حیزب و لایەنە سیاسیەکانى چوار بەشی کوردستان ئامادەبوون و وێراى ئەوەى کە لە نزیکەوە هەیئەتى سازمان ئەو یادەیان لە بەرپرسانى یەکێـتى نیشتمانى کوردستان پێرۆز کرد چاویان بە کۆمەڵیک بەرپرس و کونسولى چەندین وەڵات کەوت.