بە داخەوە حاجی مەلا عزیز شەریفی ناسراو بە مەلا عەزیز وشترمل بە شێوەێکی جێگەی گومان لە نەخۆشخانە ،کۆچی دوایی کرد.
حاجی مەلاعەزیز یەکێک لەو مامۆستا ئایینیانە بوو کە لە خزمەت گەل و نیشتماندا و یەکێک لە کادرو ئەندامە دێرینەکانی سازمان لە بانەو ناوچەی پاش ئاربەبا بوو. مامۆستا مەلا عەزیز زۆر سەربەرزانە ژیاو لە گەڵ خانەوادەکەی بە هۆی تێکۆشان لە پێناو گەل و نیشتمان و خزمەت بە ڕێبازی سازمانی خەبات تووشی گەلێک ناخۆشی و چەرمەسەری بوون و هەر بە هۆی فشارەکانی ڕژیم و خۆفرۆشانەوە ناچار بوون ماڵ و حاڵیان لە ووشتر مل بە جێ بێڵن. مامۆستا مەلا عەزیز برای شەهیدی قارەمانی کوردو رێبازی سازمانی خەبات شەهید کاک حوسەین ووشترملی یە، کە لە دیفاع لە نیشتمان و لە بەرەبەرەکانێ بەرانبەر پاسدارە خۆێن ڕێژەکانی ڕژیمی جینایەتکاری ئاخوندی شەهید بوو.
بە بۆنەی کۆچی دوایی حاجی مەلا عەزیز،سەرە خۆشی و هاوغەمی خۆم و هاوباوەڕانم لە سازمانی خەبات، بە خانەوادەی مامۆستا مەلا عەزیز و خەڵکی پاش ئاربەباو ناوچەی بانە ڕادەگەێنم.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
بابەشێخ حوسەینی
19 ی بانەمەڕی 1399 کۆچی خۆری