سێ کۆڵبەر لە سنوری شاری خۆی بەتەقەی هێزە ئینتزامیەکانی ڕژیم کوژران وبرینداربون و کۆڵبەرێکیش لە بەرزاییەکانی شاری بانە بەهۆی بەربوونەوە لە هەڵدێر گیانی سپارد .
سێ کۆڵبەر لە سنوری شاری خۆی بەتەقەی هێزە ئینتزامیەکانی ڕژیم کوژران وبرینداربون و کۆڵبەرێکیش لە بەرزاییەکانی شاری بانە بەهۆی بەربوونەوە لە هەڵدێر گیانی سپارد .
هەواڵدەری هەنگاو: بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 20ی بانەمەڕ، هێزە ئینتزامیەکانی ڕژیم لەسنوری بلەسووری خواروو، ی شاری خۆی سەر بە پارێزگای ورمێ، تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک کوژراوە و دوو کۆڵبەری دیکە بەسەختی بریندار بوون.
لەئەنجامی ئەو تەقەکردنەی هێزەکانی ڕژیم، کۆڵبەرێک بەناوی Ø›لوقمان چوارگۆشەØ› کوژراوەو دوو کۆڵبەری دیکە بەناوەکانی Ø›مەنسوور چوارگۆشەØ› و Ø›مەیسەم مجەممەدیØ› بەسەختی بریندارکراون.
هەروەها لەلایەکی ترەوە کۆڵبەرێک بەناوی کەیوان کەوسەری کە خێزاندار و باوکی دوو منداڵ، و خەڵکی شاری بانە بووە، بەتەقەی ڕاستەوخۆی سپای پاسداران لە سنوری( زەڵە)ی چۆمان لە بەرزایی دەکەوێتە خوار و دوای چەندین کاتژمێر ڕەوانەی نەخۆشخانە دەکرێ و گیانی دەسپێرێ.