گوڵڕوخ ئیبراهیمی ئیریایی، بەندکراوی سیاسی لە بەندیخانەی قەرچەکی وەرامین، لە نامەیەکدا لەسەر گواستنەوەی زێنەب جەلالیان بەندکراوی سیاسی لە بەندیخانەی خۆی بۆ زیندا
گوڵڕوخ ئیبراهیمی ئیریایی، بەندکراوی سیاسی لە بەندیخانەی قەرچەکی وەرامین، لە نامەیەکدا لەسەر گواستنەوەی زێنەب جەلالیان بەندکراوی سیاسی لە بەندیخانەی خۆی بۆ زیندانی قەرچەکی وەرامین نوسی: ئەم هەنگاوە بۆ فشاری زیاتر لەسەر زێنەب جەلالیان جێ بەجێ کراوە.
بە پێی هەواڵی سایتی هەواڵدەری هێرانا، ئیریایی لەو نامەیەی کە نووسیویەتی دەڵێت: زێنەب جەلالیان لەدوای تەواو کردنی چەند ساڵ زیندان لە بەندیخانە جۆراوجۆرەکان و لە دوای شکەنجەێیکی زۆر،دوبارە لەم ڕۆژانەی دواییدا لە بەندیخانەی خۆی کە نزیکە لە شوێنی ژیانی بنەماڵەکەی، گوازرایەوە بۆ زیندانی قەرچەکی وەرامین و هەر لەوێ هێزە ئەمنیەکان فشاری زۆریان بۆ هێناوە.
هەروەها زێنەب جەلالیان کە 13 ساڵی سزاکەی لە زیندانی خۆی تێپەرکردبوو، ڕۆژی 8ی بانەمەڕ،بەهۆکارگەلێکی جیاواز لە زیندانی خۆی گوازرایەوە بۆ زیندانی قەرچەک.