ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٠ ی بانەمەڕی ٩٩ی هەتاوی، هێزە ئەمنیەتییەکانی بەندیخانەی ورمێ، هیدایەت عەبدوڵڵاپوور بەندکراوی سیاسیی کوردیان لە بەندیخانە بردووەتەوە دەرەوە
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٠ ی بانەمەڕی ٩٩ی هەتاوی، هێزە ئەمنیەتییەکانی بەندیخانەی ورمێ، هیدایەت عەبدوڵڵاپوور بەندکراوی سیاسیی کوردیان لە بەندیخانە بردووەتەوە دەرەوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕایانگواستووە.
هەواڵدەری هەنگاو: هیدایەت عەبدوڵڵاپوور ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی جۆزەردانی ٢٧١٦، هاوڕێ لەگەڵ دەیان کەسی دیکەی خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا دەستبەسەر و دوای نزیک بە سێ مانگ ڕاگیران لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی ورمێ و ئەشکەنجەیەکی زۆر، بۆ بەندیخانەی ورمێ گوازرابوویەوە.
ڕۆژی دووشەممە (١٦ی ڕەزبەری ٢٧١٨، حوکمی سێدارەی هیدایەت عەبدوڵڵاپوور بەندکراوی سیاسی خەڵکی شنۆ لەلایەن لقی ٤٧ی دادگای بەرزی وڵاتەوە پەسەند و ئەو حوکمە بە فەرمی بە پارێزەرەکەی و بنەماڵەکەی ڕاگەیەندراوە.
هیدایەت عەبدوڵڵاپوور خێزاندار و باوکی کچێک و کوڕێکی کەم تەمەنە بەناوەکانی کوردستان و سیروان.