بە دەم پشکوتنی گوڵ لە مەزرا و ڕێواس لە کوێستان،دەماودەمی چریکەی مەل و بارانی بەتاو،کاتی سرتەی کوێستانچی و گۆرانی لە گوڵ و لەگوڵان گیان،وام دەزانی ژیان لە نوێ دەست پێدەکاتەوە و خەمی زستان بەجێ دێڵم،چی دەبیستم... باوەڕ ناکەم ... دەبوا وایەلۆگی خەمی شەڕی داسەپاو و هەگبەی مەینەتی مێژوویم فەرامۆش کەم، دەبوا سروودی مژدە بەخشی سەربەخۆیی بچریکێنم،بەڵام،بەهار بێوەفا بوو ... کورت ماوە بوو.

لە یادی تۆی هاوڕێی کوێستانە ساردەکان، ئەی هەمیشە زیندوو ،ئەی بزەی هەمیشە نەمر، ڕەحمانی ساردەکوێستانی.. لە بەردەم تراویلکەی نامرادی،لە درگای خەمی نەبوونت، چرایەکی تریش هەیە کە ڕێگات و یاد و هەستی پڕ خوازیارتە. دڵت وا لە لێدان کەوت و جەستەت نەما، بەڵام کاکە، تۆ شەهیدی و بە مردنیش دواییت نایەت، قەت بە گوللەی بێ وجودی نامەردەکان تۆ نامریت، هەرگیز ڕۆحت بە نەمانی جەستەت نامرێت،لە تەمەنی پڕ ڕێبوارت کەم نابێتەوە،من دڵنیام . هەتا وای لە دڵی من دا، هەتا وای لە ناخی پڕ لە هیوای هەزاران هۆگر و ڕێبواری ڕێی شەرف و ئازادیدا، هەتا یادت هەر بەخێر و خێرت هەر بەردەوامە،چیا و دەشتی ڕۆژهەڵات و باشور سەوزن و هەر یادگەتن، سینەی مە ئارامگەتن .
دەروونم پڕ لەحەسرەت و چاوم شەڵالی ڕنوو، دەستم گرێ کراوە بۆ تۆڵەت، هەنیسک ڕێی قسەم نادات کاکە، بەڵام بینیم کە ئەوندە نەرم لە ناو هەورەکاندا پیاسە دەکەی کە پیم وایە خۆشبەختی خۆت پێ بەخشراوە، وا ئێستاکە هەر یادتە کە ئەرخەیانم ئەکاتەوە لە بوونت، بۆیە بێجگە هیوا بۆ ئازادی و دڵنیاییم لە درێژەدانی ڕێگەت هیچی تر ناخوازم و بەهیچ لایەکی تردا قەت ناڕوانم .
ڕەحمانی پوور کەریم هێمای بەخشش و نمونەی ئەو وشە پیرۆزەیە کە لە مێژووی نەتەوەکەماندا شانازی پێوە دەکەین ... تۆ بۆ هەتایە هەر پێشمەرگەی و بۆ هەمیشەش ئاهێکی گەرم و وزەبەخشی بۆ دەروونە ڕاستی خوازەکان .ڕێگات پڕ ڕێبوار و یادت زیندوو. دوژمنانت سرشۆڕ و فەوتاوی حەسرەتی ئازاد و هەنار و سازمانی خەباتن . هاوڕێکانت هەر پێشمەرگەن ، پێشمەرگە ئەم ڕستە ڕێگایەتی Ø›
تە ستەمم لە سەرە ڕێی خەباتم لەبەرە .