دەوڵەتی ئەمریکا بە بڵاوکردنەوەی ڕێنوێنی نوێ لە ڕێکەوتی ۲٥ی بانەمەڕ،لەبارەی چەواشەکاریەکانی ئێران، کورەی باکور و سوریە، هۆشیاری بەهێڵی کەشتیرانی جیهانی دا.
دەوڵەتی ئەمریکا بە بڵاوکردنەوەی ڕێنوێنی نوێ لە ڕێکەوتی ۲٥ی بانەمەڕ،لەبارەی چەواشەکاریەکانی ئێران، کورەی باکور و سوریە، هۆشیاری بەهێڵی کەشتیرانی جیهانی دا.
هاوکات چەندین ڕاپۆرت لەسەر جوڵانەوەی پێنج نەوتهەڵگر لەلایەن ئێران بۆ ڤێنزۆئێلا بڵاوبوەتەوە.
ئەم ڕاسپاردانە کە بەناوی (ڕێنوێنی لەبەرانبەر کەشتیرانی نایاسایی و ئەوکردەوانە کە گەمارۆکان پێشێل دەکەن) بڵاوبۆتەوە، لەلایەن وەزارەتی دەرەوی ئەمریکا، وەزاڕەتی خەزێنەداری و گاردی ساحیلی ئەمریکا ڕێکخراوە، و هەروەها لەم ڕاسپاردانەدا داوا لە هێڵی کەشتیڕانی جیهانی بەتایبەت ئەوانەی وا لەبەشی ( وزە و ئاسن چالاکیان زۆرترە)کراوە کە ئاگاداری چەواشەکاری ئێران، سوریە و کورەی باکور بن.
هەروەها لەدرێژەی ئەم ڕاسپاردانە دا هەندێک زانیاری و شێوازی کردەوە باس کراوە هەم بۆ بەڕەنگاربوەنەوە لەگەڵ پێشێلکردنی گەمارۆکان لەلایەن هێڵی کەشتیرانی ئێران و کورەی باکوور و سوریە، وهەم مەترسی وەگەڕخستنی گەمارۆ لەسەر خۆیان لادەن.
هەروها هەندێک ڕێنوینی کە بەردەنگەکەی کۆمپانیای بیمە و دامەزراوە ئابوریەکانی چالاک لە کەشتیڕانیدان، باس کراوە و لیستێک لە گەمارۆکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و گەمارۆی ئەمریکا تۆمارکراوە.
ئەمریکا لە بانەمەڕی ساڵی ۹·لە بەرجام هاتە دەر و لەوکاتەوە فشاری هەرەزۆری لە دژی ئێران دەسپێکردووە.
لەوکاتەوە تائێستا ئەمریکا گەمارۆی لە دژی چەندین کۆمپانیای کەشتیڕانی ئێرانی و تەنانەت ئەو هێڵە کەشتیڕانیانەی کە لەگەڵ ئێران هاوکاریان کردووە، وەگەڕخستووە.
لەم ماوەدا چەندین بەرپرسی ئەمریکایی وتویانە کە ڕژیمی ئێران یارمەتی و کەرەستەی لەبواری پاڵاوتندا ڕەوانەی ڤێنزۆئێلا کردووە و لەبەرانبەریشدا، زێڕی وەرگرتووە و بەفڕۆکە هاوردەی ئێرانی کردووە.
هەروەها ڕۆژی چوارشەممە هەواڵدەریەکان لە زاری ئەو ماڵپەڕەی کە ڕێگەی کەشتیەکان دیاری دەکات، نوسیویانەØ› لە ئێران چەندین کەشتی ڕۆیشتون بۆ ڤێنزۆئێلا.