بەپێ هەواڵی گەیشتو لەماوەی پازدە ڕۆژی کۆتایی مانگی بانەمەڕ دا نزیک بە پازدەکەس لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی ڕژیمی ئاخوندی ئێرانەوە گیراون و چارەنوسیان نادیارە.
بەپێ هەواڵی گەیشتو لەماوەی پازدە ڕۆژی کۆتایی مانگی بانەمەڕ دا نزیک بە پازدەکەس لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی ڕژیمی ئاخوندی ئێرانەوە گیراون و چارەنوسیان نادیارە.
لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردودا سێ هاووڵاتی بەناوەکانی (ئەسعەد سوورلاچینی کوڕی سەلاح، ڕێبوار سەید محەممەدی و خالید سەید محەممەدی)خەڵکی شاری پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکان گیراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
هێزە ئەمنیەتیەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو سێ کەسەیان گرتووە و هیچ زانیارێیک لەسەر چارەنوسیان نیە.
ئەمە لەکاتێکدایە شەوی دوشەممە ۲۲ی بانەمەڕ،مێرمنداڵێکی کورد بەناوی سەمیع شەریفیان تەمەن ۱·ساڵە کوڕی حەسەن خەڵکی شاری پشویی پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکان گیراوەو هەروەها گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
لە بەردەوامی گرتنی هاووڵاتیانی کورد لە پیرانشار، ڕۆژی سێشەممە ۱٦ی بانەمەڕ پێنج کەسی دیکە بەناوەکانی (عەلی قادری کوڕی ڕەسوڵ،محەممەد قادری کوڕی عەزیز،حیسامەدین پیرانی کوڕی زاهیر، ئەمیر قادری کوڕی خدر،و سەلام باپیروەند خری ئاغڵان)لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی ڕژیمەوە گیراون .
هەروەها ڕۆژی دوشەممە ۱٥ی بانەمەڕ سێ کەسی دیکە بەناوەکانی (واحید قادری کوڕی ڕەسوڵ، ئەحەد مەحمود حەسەن و ئەبوبەکر مەحمود حەسەن )خەڵکی شاری پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی ڕژیمی ئاخوندیەوە گیراون.