لە دوای دەرکەوتنی ڕاستیەکان سەبارەت بە مەبەستە تیرۆریستیەکانی حەشدی شەعبی و سەرکوت و چەوساندنەوەی خەڵکی ڕاپەڕیو لە عێراق و داخوازی ئەو خەڵکە وەزاڵەهاتووە بۆ دە
لە دوای دەرکەوتنی ڕاستیەکان سەبارەت بە مەبەستە تیرۆریستیەکانی حەشدی شەعبی و سەرکوت و چەوساندنەوەی خەڵکی ڕاپەڕیو لە عێراق و داخوازی ئەو خەڵکە وەزاڵەهاتووە بۆ دەرکردن و لە ناوچوونی سپای قودس, ماوەیەکه شاهێدی چالاکی و جموجۆڵەکانی داعش لەو ناوچەیەداین, بەڵام بەپێی ڕاپۆرتی سایتی (INQUISITR ) ئەم جارە بە بەکارهێنانی چەک و تەقەمەنی ڕژیمی ئاخوندی ئێران پیلان و جوڵانەوەکانیان جێ بەجێ دەکەن و هێرش دەکەنە سەر حەشدی شەعبی و هێزە سەربازیەکانی عێراق و بە تەمای خەڵەتاندنی خەڵک و ڕزگارکردنی خۆی لەو دۆخە خەراپەدایە.
ڕوونە کە مەبەستی ڕژیم تێکدانی ئەمنیەتی ناوچەکەیە بۆ کۆکردنەوەی لایەنگر بۆ خۆی و ڕزگاربوونی بە هەر نرخێک.
چەندین ساڵە کە ڕژیمی ئاخوندی ئێران بە بەردەوامیدان بە ئامانجە قێزەونەکانی, تێکدانی ئەو ناوچەیە و کوشتنی خەڵک بەبێ بەزەییانەی کردووەته سیاسەتی خۆی, ئەمە لەحاڵێکدایە کە خەڵکی ڕاپەڕیوی عێراق بە هیچ شێوەیەک ویستی هەبونی ئەو هێزە تیرۆریستیانەیان نییەو داواکاری چوونه دەرەوەی دەسەڵاتی ئاخوندی ئێرانن لە ووڵاتی عێراق.