پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 27ی گەلاوێژی 1394

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 27ی گەلاوێژی 1394

بەرهەمی "بوستان سعدی" وەرگێڕدرایە سەر زمانی کوردی
نووسەر و شاعیرێکی خەڵکی شاری سەقز کتێبی ئەدەبیی ـ شێعریی بووستانی سەعدی لەفارسیەوە وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، مامۆستا عومەر ساڵحی ساحێب ئەرکی وەرگێڕانی کتێبی کۆمەڵە شێعری بووستانی سەعدی لەژێر ناوی " میر گولانی ژین" گرتووەتە ئەستۆ.مامۆستا عومەر ساڵحی ساحێب ناسراو بە( کۆلیل) ئەو کتێبەی لە ١٠  بەشدا وەرگێڕان کردووە و ماوەی سێ ساڵێشی بۆ ئەو بەرهەمە تەرخان کردووە. کتێبی میر گوڵانی ژین لەلایەن چاپەمەنی زانکۆی کوردستانەوە لە ٣٠  هەزار تیراژدا لەچاپ دراوە. مامۆستا عومەر ساڵحی ساحیب (کۆلیل) ساڵی ١٣٢٤ی هەتاوی لەگوندی "دایە سلێمان"ی سەر بە بەخشی زێویەی شاری سەقز لەدایک بووە. هەتا ئێستا سێ بەرهەمی دیکەی بەناوەکانی " تاڤگەی ئەڤین، لە هەر چیمەنێ‌دیمەنێ‌و دوو بەیتییە کوردییەکان" لە بواری شێعردا چاپ و بڵاو کردووەتەوە.

گەڵاڵەی ناوەندە حکوومەتییەکان کەڵەکێوی زەرد بەرەو فەوتان دەبات

گەڵاڵەی راگواستنی کەڵەکێوی زەرد لەکوردستانەوە بۆ ناوچەکانی دیکەی ئێران نیگەرانی چالاکان و داکۆکیکارانی "ژینگەی ئاژەڵان (حیات وحش)"ی لێکەوتووەتەوە. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، رێکەوتی ٢٥ی گەڵاوێژ، ژمارەیەک کەڵەکێوی زەرد لەناوچە پارێزراوەکانی " مانێشت و قەڵارەنگ"ی ئیلامەوە بۆ ئوستانی یەزد گوازرانەوە. گواستنەوەی ئەو کەڵەکێویانە لەسەر بڕیاری رێکخراوی ژینگەپارێزی لەسەرەتای ئەمساڵدا دەرکراوەو کە سەرجەم ١٢کەڵەکێوی لەخۆ دەگرێت. بەرپرسێکی حکوومەتی لەوتووێژ لەگەڵ ماڵپەڕی مانێشت و قەڵارەنگ هۆکاری ئەو راگوێزرانەی گەڕاندووەتەوە بۆ زیادکردنی رێژەی "زاوزێ" و لەهەمان کاتیشدا باسی لەنەبوونی شوێنی پێویست بۆ راگرتنی ئەو کەڵەکێوییانە کردووە. بە باوەڕی کارناسان، گواستنەوەی ئەو کەڵەکێوییانە لەکاتێک دایە کە دارستان و لێڕەوارەکانی زاگرۆس و دارستانەکانی باشووری کوردستانی ئێران باشترین شوێن بۆ ئەو ئاژەڵانەیە و ئەو پرسە نیگەرانی چالاکان و داکۆکیکارانی ژینگەپارێزی و ژینگەی ئاژەڵانی لێکەوتووەتەوە. لەچەند مانگی رابردوو راوکردنی لەرادەبەدەر و ئاگرکەتنەوە لەناوچە دارستانییەکانی ئوستانی ئیلام بە تایبەتی مانێشت و قەڵارەنگ کەشوێنی ژیانی ئاژەڵ و گیانلەبەرانە رووی لەزیادبوون کردووە و ناوەندە پەیوەندییدارەکانی حکوومەتی لەو بارەیەوە هیچ هەنگاوێکیان بۆ چارەسەریی هەڵنەگرتووە.
 
کێری: ئێران بە چەندین ساڵیش ناتوانێ چەکی ئەتۆمی بشارێتەوە

لە رێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و رۆژئاوادا، ماوەی ٢٤ رۆژ دەرفەت دراوە بە ئێران، کە پێش چوونی چاودێران و کارناسانی ئاژانسی ئەتۆمی بۆ پشکنینی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئەو وڵاتە خۆی ئامادە بکات.  بقە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ئەمە یەکێک لە خاڵانەی رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی نێوان ئێران و رۆژئاوایە، کە بنیامین نەتانیاهۆ بە توندی دژایەتیی دەکات و بڕوای وایە کە ئێران لەو دەرفەتە ٢٤ رۆژیەدا دەتوانێ هەموو نهێنیەکانی پەوەندیدار بە تاقیکاری و بەرنامە ئەتۆمییە قەدەغەکراوەکان بشارێتەوە. بەڵام جان کیری ئەو نیگەرانییە بە نەگونجاو دەزانێت و دەڵێت "چەک و تاقیکارییەکانی پەیوەندیدار بە چەکی ئەتۆمی شتێک نییە، کە بە ٢٤ رۆژ و بگرە بە چەندان ساڵیش بشاردرێتەوە. تەنانەت ئەگەر ئەو شتانە بنخاکیش بکرێن و سەریان کۆنکرێت بکرێت، هێشتا هەر شیاوی دۆزرانەوە و ئاشکرا بوونن".وەزیری دەرەوەی ئەمریکا باسی ئەوەشی کرد، کە شێوازێکی نوێ بۆ چاودێریکردن جێگای کارناسانی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەگرێتەوە و ئەمریکا و هاوپەیمانانی چاودێرییەکی زیاتر دەخەنە سەر چالاکیی ئەتۆمیی ئێران. 

وەزیری راگەیاندنی سووریا: تورکیا شەڕی کورد دەکات نەک داعش
وەزیری راگەیاندنی سووریا رایدەگەیێنێ " تورکیا نایەوێت شەڕی داعش بکات، بەڵکو ئامانجی شەڕکردنە لەگەڵ کورد". جەختیشدەکاتەوە کە سووریا پاڵپشتی لە هەرلایەنێک دەکات رووبەڕووی داعش ببێتەوە.بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، عیمران زوعبی، وەزیری راگەیاندنی سووریا رایگەیاند" رەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا نایەوێت شەڕ لەگەڵ داعش بکات، بەڵکو ئامانجی شەڕکردن و رووبەڕووبوونەوەیە لەگەڵ کوردانی سووریا و عێراق و تورکیا". زوعبی وتیشی" حکومەتی سووریا لەگەڵ بژاردەی دانوستاندنە لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی میانڕەوی سووریا". داواشی لە لایەنە ئۆپۆزیسیۆنەکانی سووریا کرد، بەمەبەستی دانوستاندن و گفتوگۆکردن ریزەکانیان یەکبخەن. زیاتر لە 4 ساڵە شەڕی نێوخۆ لە سووریا بەردەوامە، تاوەکو ئێستاش چەندین هەزار کەس لە دانیشتووانی سووریا کوژراون و ئاوارەبوونە، ئەگەرچی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سووریا بەردەوامن، بەڵام تاوەکو ئێستا نەیانتوانیوە رێگەچارەیەک بۆ ئەو قەیرانە بدۆزنەوە.

کۆبوونەوەی بنەماڵەی زیندانیانی سیاسی لە بەردەم دیوانی عەداڵەتی رژێم
بنەماڵەی بەشێک لە زیندانیانی سیاسی لە بەردەم دیوانی بە ناو عەداڵەتی رژێمی ئاخوندی کۆبوونەوە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، کاتژمێر 10ی ئەمرۆ سێشەممە 27ی گەلاوێژی 1394، کۆمەڵێک لە بنەماڵەی زیندانیانی سیاسی کە حۆکمی هەتاهەتایی و درێژماوەیان بەسەردا سەپاوە، لە بەردەم دیوانی بە ناو عەداڵەتی رژێمی ئاخوندی لە شەقامی بەهەشتی تاران بە نیشانەی نارەزایەتی بەو حۆکمانەی کە بە رۆڵەکانیان دراوە کۆبوونەوە و خوازیاری پێداچوونەوە بە پەروەندەکانیان بوون.

مەرگی 352 کرێکار لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵ
سازمانی پزشکی قانوونی رژێمی ئاخوندی رایگەیاند کە لە سێ مانگی سەرەتایی ئەمساڵدا 352 کرێکار بە هۆی رووداوی کارەوە گیانیان لە دەست داوە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، بە پێی ئەم ئامارەی پزشکی قانوونی رژێم، لەو رێژەیە شاری تاران بە 70 کەس و خۆراسانی رەزەوی بە 28 کەس زۆرترین ئاماری کوژراوانی رووداوی کاریان تۆمار کردووە. بە پێی ئەم راپۆرتە، هەر لەو ماوەیەدا زیاتر لە 3 هەزار کرێکار بە هۆی رووداوی کارەوە بریندار بوون. جێگەی باسە کە نەبوونی پێداویستی ئیمەنی کار یەکێکە لەو پێشێلکارییانەی کە دەرحەق بە مافی کرێکاران لە ئێران روو دەدات و ساڵانە سەدان کەس دەبنە قۆربانی.

داود ئۆغلۆ: پێکهێنانی‌ حکومه‌‌‌ت شکستیهێنا
ئه‌‌‌حمه‌‌‌د داود ئۆغڵۆ سه‌‌‌رۆکی‌ پارتی‌ داد و گه‌‌‌شه‌‌‌پێدان رایگه‌‌‌یاند، ده‌‌‌وڵه‌‌‌ت باخچه‌‌‌لی‌ سه‌‌‌رۆکی‌ پارتی‌ ناسیونالیستی‌ تورکیا، ره‌‌‌تیکرده‌‌‌وه‌‌‌ حکومه‌‌‌تی‌ کاتی‌ له‌‌‌گه‌‌‌ڵ پارته‌‌‌که‌‌‌یدا پێکبهێنێت.  بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، داود ئۆغڵۆ، ئاماژه‌‌‌ی‌ به‌‌‌ کۆتایهاتنی‌ هه‌‌‌موو ئه‌‌‌و گفتوگۆیانه‌‌‌ کرد که‌‌‌ له‌‌‌گه‌‌‌ڵ پارته‌‌‌ سیاسییه‌‌‌کاندا بۆ گه‌‌‌یشتن به‌‌‌ ده‌‌‌ره‌‌‌نجامی‌ پێکهێنانی‌ حکومه‌‌‌تێکی‌ ئیئتیلافی‌، ئه‌‌‌نجامیدابوون.    بە پێی ئەم راپۆرتە، پێشتر ئاماژه‌‌‌ی‌ بۆ ئه‌‌‌گه‌‌‌ری‌ ئه‌‌‌نجامدانی‌ هه‌‌‌ڵبژاردنی‌ پێشوه‌‌‌خت کرابوو له‌‌‌ پایزی‌ داهاتوو. جێگەی باسە کە، مۆڵه‌‌‌تی‌ راسپاردنی‌ داود ئۆغڵۆ بۆ پێکهێنانی‌ حکومه‌‌‌ت له‌‌‌گه‌‌‌ڵ کۆتایهاتنی‌ ئه‌‌‌و 45 رۆژه‌‌‌دا ته‌‌‌واو ده‌‌‌بێت که‌‌‌ 23ی‌ ئه‌‌‌م مانگه‌‌‌ ده‌‌‌کات. 


9 ساڵ و 3 مانگ و 3 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 1 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 27ی گەلاوێژی 1394

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 27ی گەلاوێژی 1394

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران