یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

هەواڵەکانى کودستان و ئیران و جیهان 15ى جۆزەردانى 1395

هەواڵەکانى کودستان و ئیران و جیهان 15ى جۆزەردانى 1395

بەهۆی تەقینەوەی مین لە ناوچەی سەردەشت دوو برا گیانیان دا

رۆژى پێنج شەممە  لەناوچەی سەردەشت مینێک بە سێ برادا تەقیوەتەوە لە ئەنجامدا دوانیان گیانیان داوە و یەکێکیشیان بە سەختی برینداربووە. بەپێی هەواڵى هەوالدەرییەکان ، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی 13ى جۆزەردان له دەشتی وەزنەی سەر بە شاری سەردەشت ٣ برا لەکاتی کارکردندا مین یان پێدا تەقیوەتەوە و دووانیان بەناوەکانی عەلی مینە شیلان و یەعقوب مینە شیلان گیانیان داوە برایەکی تریشیان بەناوی عەبدوڵا مینە شیلان بە سەختی برینداربووە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی مەهاباد. پاش ٢٨ ساڵ بە سەر کۆتایی هاتنی شەڕی ٨ ساڵەی ئێران_عێراق، هێشتا مینە بەجێماوەکانی ئەو شەڕە، کۆ نەکراونەتەوە و ماوە بە ماوە هاووڵاتییانی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات دەبنە قوربانی. تەقینەوەی مینەکە لەکاتێکدا ڕوویداوە کە ئەو سێ برایە خەڵکی گوندی ئاڵواتان سواری تەراکتور بوون و دەچوون بۆ سەر مەزار و مووچەکەیان، کە تووشی ئەو ڕووداوە دەبن.بە وتەی شایەتحاڵەکان، ئەو تەقینەوەیە ئەوەندە بەهێز بووە کە تەراکتورەکە بە تەواوەتی لە بەر یەک هەڵوەشاوەتەوە.

خامنەیی: ئەوەی متمانە بە ئەمریکا بکات چارەنوسی تەنها دۆڕانه

عەلی خامنەیی وەلى فەقیهى رژیمى ئاخوندى  جارێکیتر دژایەتی خۆی بۆ دانوستانی نێوان ئێران و ئەمریکا ده‌‌‌ربڕی‌ و رایگه‌‌‌یاند، ئەوەی متمانە بە ئەمریکا و رۆژئاوا بکات چارەنوسی تەنها دۆڕانه. خامنەیی لە مەراسیمی ٢٧ ساڵەی مردنى خومەینی ، بە توندی هێرشی‌ کرده‌‌‌ سه‌‌‌ر لایەنگرانی "وتووێژ لەگەل ئەمریکا" و وتی‌ "کاتێک ئێمە وشەی دوژمن بەکار دەهێنین، هەندێک پێمان دەڵێن ئێوە تووشی خەیاڵ بوون  و ئێران دوژمنی نیە، بەڵام ئەم وتانە خۆی دەستەواژەی دوژمنن". خامنه‌‌‌یی جارێکی تر لە سەر دوژمنایه‌‌‌تی‌ نێوان ئەمریکا و ئێران پێداگرى کردەوە و رایگه‌‌‌یاند "شەمەندەفەری شۆڕشی ئێران چۆن هاتووە هەر دەبێت بەو شێوەیە بەردەوام بێت و نابێت لە هێڵە گشتیەکانی شۆڕش کە دژایەتی زاڵم و زۆردار و دیفاع لە مەزڵومه لابدات". وەلى فەقیهى دواکەوتوو ئەمریکای بەوە تاوانبار کرد، بەڵێنەکانی خۆی  لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێران جێ بە جێ نەکردووە و نەیتوانیوە متمانەی ئێران بەدەست بهێنێت، هەرچەندە وتیشى خۆی هیچ کاتێک متمانەی بە ئەمریکا نەبووە و ئەوەشی متمانەی هەبێت چارەنوسی تەنها دۆڕان دەبێت.
 
ئامانو: رێکەوتنی ناوکی لەگەڵ رژیمی ئاخوندى ساڵەها کات و تێکوشانی زۆری پێویستە

یوکیو ئامانو، بەڕێوبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکی رایگەیاندوە کە رێکەوتنی بەرنامە ناوکی رژیمی ئێران ساڵەها کاتی دەوێت و ئەگەری ئەوە لە ئارادایە کە ئەم رێکەوتنە توشی شکەست بێت. بە پێی راپورتی واشنگتون پوست، “یوکیا ئامانو” رۆژی هەینی 3/6/2016 لە مقری  ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکی رایگەیاند کە رێکەوتنی بەرنامەی ناوکی گرۆپی پێنج زێدە یەک و رژیمی ئیران ساڵەها کاتی دەوێت و ئەم رێکەوتنە هەر کات ئەگەری ئەوە لە ئارادایە کە توشی شکەست بێت و سەرکەوتنی وەها رێکەوتنێک پێویستی بە تێکوشان وزەحمەتی زۆر هەیە.ئامانو لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی داوایان لە ئێمە کردوە کە چاودێری و هەروەها راستی و دروستی بەرێوەبردنی رێکەوتنەکە بکەین، نە بیروباوەرەکەیان، و ئەگەر پێدەکەنن یان شتێکیان پێ خۆش نییە، ئەوە کێشەی ئێمە نییە و بریارە کە ئاژانس هەر سی مانگ جارێک راپورتی خۆی سەبارەت بە چونیەتی پێشوە چوونی رێکەوتنەکە بە گرۆپی پێنج زێدە یەک بدات. لە بەشێکی دیکەی وتووێژەکەیدا سەبارەت بە پارچین وتیشی، چالاکیی رابردوو و تاقیکردنەوەی ناوکی لەناوچەی  “پارچین” و رەتکردنەوەی لەلایەن رژیمی ئیسلامییەوە لەلایەن ئێمەوە قابلی قەبووڵ نییە، بەڵام ئەوەی ئەمڕۆ گرنگە، ئەوەیە کە چیدی ئەو تاقیکردنەوانە لە پارچین روو نادات. ئامانو لە درێژەدا وتی من بۆ خۆم سەردانی پارچینم کردوە و ئێستا پارچین خالییە، هیچی تێدا نییە و بە دڵناییەوە ئێستا دەتوانم بڵێم کە هیچ خەبرێک نییە لە وتاقەکی “تەقینەوە”.جێگەی ئاماژەی کە گرۆپی پێنج زێدە یەک و رژیمی ئاخوندى  لە رۆژی 24ی پووشپەری ساڵی رابردوو سەبارەت بە بەرنامەی ناوکی رێکەوتنێکیان ئیمزا کرد کە هەر دوو لا دەبێت پابەند بن بەو رێکەوتنە، لە رێکەوتنەکەدا هاتوە کە دەبێ هەموو گەمارۆ ئابوریەکانی سەر ئێران لەلایەن گرۆپی پێنج زیدە یەکەوە لاببرێت و رژیمی ئیسلامیش بەلێنی داوە کە بەرنامەی ناوکی خۆی بوەستێنێت و تەنها بەشێکی چکۆڵەی کارا بێت کە بۆ کاری پزشکی و .. بە کار دەبردرێت.

رژیمى ئاخوندى  گەورەترین پشتیوانی تێرۆریزمە

وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا رژیمى ئاخوندى  بە گەورەترین پاڵپشتی تێرۆریزم لە جیهاندا ناساند.ڕۆژی 5شەممە ڕێکەوتی ٢ی ژوئەن وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئامریکا وەک نەریتی ساڵانەی خۆی ڕاپۆرتێکی لەسەر تێرۆریزمی جیهانی بڵاو کردەوە کە تێیدا دۆخی تێرۆریزم لە جیهان لە ساڵی ٢٠ ١٥ی خستۆتە بەرباس و ئەمساڵیش رژیمى  ئێرانی بە گەورەترین پاڵپشتی تێرۆریزم لە جیهاندا ناساندووە. لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە کۆماری ئیسلامی لە ساڵی ڕابردوودا بە دانی یارمەتی ماڵی و فێرکردن و پڕچەک کردنی لایەنە توندڕەوەکانی وەک حیزبوڵای لوبنان و پشتیوانی لە ڕێژیمی بەشار ئەسەد لە سوریە سەلماندوویەتی کە گەورەترین پاڵپشتی تێرۆریزمی نێونەتەوەییە.لە بەشێک لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە ئێران هاوکات لەگەڵ پاڵپشتی ماڵی لە حیزبوڵا و دەوڵەتی بەشار ئەسەد، میلیشیا چەکدارەکانی بەحرەین و گروپە دژەئیسڕائیلییەکانی وەک حەماسی پڕچەک کردووە و لە باری داراییشەوە دابینی کردوون.لەم ڕاپۆرتەدا وڵاتانی ئەفغانستان، عێراق، پاکستان، ناوچەی سینای میسر، سوماڵی، باشوری فیلیپین و یەمەن وەک "پەناگە بێ مەترسییەکان بۆ تێرۆریستەکان" ناویان لێبراوە. هاوتەنیشت لەگەڵ ئێران وڵاتەکانی سودان و سوریەش بە پشتیوانی سەرەکی تێرۆریزمی جیهانی ناوزەد کراون و بەپێچەوانەی ساڵانی ڕابردوو دەوڵەتی کوبا لە لیستی پشتیوانانی تێرۆر دەرهێنراوە.

محەمەد عەلی کلای لە تەمەنی ٧٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد
 
ئێوارەی رۆژی هەینی محەمەد عەلی کلای پاڵەوانی جیهانی بۆکسێن لە تەمەنی ٧٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، کلای رۆژی پێنج شەممە بەهۆی بونی کێشە لە کۆئەندامی هەناسەیەوە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی ولایەتی ئەریزۆنای ئەمریکا.محەمەد عەلی کلای سێ جار لەسەر یەک بووە بەپاڵەوانی جیهانی بۆکسێن لە کێشی قورسدا، یەکەم یاریزانی بۆکسێن بووە کە سێ جار لەسەر یەک ئەو نازناوە بباتەوە.محەمەد عەلی کلای لە ماوەی ژیانی وەرزشیدا دووچاری چەندین کێشەو ئاستەنگ بۆتەوە بەتایبەت دوای ئەوەی رەتی کردەوە خزمەتی سەربازی بکات لە ریزەکانی سوپای ئەمریکادا لە کاتی شەری ڤێتنامدا. محەمەد عەلی کلای لە ساڵی ١٩٨٠  دا لە رووبەرووبوونەوە لەگەڵ لاری هوڵمزدا شکستی هێناو لە ساڵی ١٩٨١یشدا لە بەرامبەر یاریزانی بۆکسێن تریفۆر باربیکدا بەهەمان شێوە شکستی هێنا لەدوای ئەو دوو شکستە لە ساڵی ١٩٨١ دا وازهێنانی لە یاری بۆکسێن راگەیاند. کلای لە ساڵی ١٩٨٤ەوە توشی نەخۆشی پارکنسون بووە، بریاریشە مەراسیمی بەخاکسپاردنەکەی لە شوێنی لە دایکبوونی لە ولایەتی کنتاکی بەرێوەبچێت.محەمەد عەلی کلای لە تەمەنی ٧٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد

هیوایه‌‌‌کی‌ نوێ‌ بۆ "چاره‌‌‌سه‌‌‌ری‌ ته‌‌‌واوی‌" شێرپه‌‌‌نجه‌‌‌

دۆزینه‌‌‌وه‌‌‌ی‌ چاره‌‌‌سه‌‌‌ره‌‌‌کان، ده‌‌‌روازه‌‌‌یه‌‌‌کی‌ نوێ‌ ئاواڵاده‌‌‌که‌‌‌ن و هیوایه‌‌‌کی‌ تر ده‌‌‌به‌‌‌خشن به‌‌‌و  هه‌‌‌وڵانه‌‌‌ی‌ که‌‌‌ بۆ بنه‌‌‌بڕکردنی‌ نه‌‌‌خۆشی‌ شێرپه‌‌‌نجه‌‌‌ خراونه‌‌‌ته‌‌‌گه‌‌‌ڕ.   هه‌‌‌ینی‌ رابردوو، کۆبوونه‌‌‌وه‌‌‌ی‌ ساڵانه‌‌‌ی‌ کۆمه‌‌‌ڵه‌‌‌ی‌ ئه‌‌‌مریکی‌ بۆ بنه‌‌‌بڕکردنی‌ شێرپه‌‌‌نجه‌‌‌ له‌‌‌ شیکاگۆ سازکرا و له‌‌‌کاتی‌ قسه‌‌‌کردن له‌‌‌سه‌‌‌ر دوایین به‌‌‌ره‌‌‌و پێشچوونه‌‌‌کان بۆ چاره‌‌‌سه‌‌‌ری‌ شێرپه‌‌‌نجه‌‌‌ی‌ پێست، دانیاڵ هایس سه‌‌‌رۆکی‌ نوێی‌ کۆمه‌‌‌ڵه‌‌‌که‌‌‌ رایگه‌‌‌یاند "له‌‌‌ئێستادا ده‌‌‌پرسین، ئایا ده‌‌‌کرێت ئه‌‌‌و پێشکه‌‌‌وتنه‌‌‌ به‌‌‌ وشه‌‌‌ی‌ چاکبوونه‌‌‌وه‌‌‌ ناوببه‌‌‌ین". به‌‌‌پێی سکای‌ نیوز.یه‌‌‌که‌‌‌م چاره‌‌‌سه‌‌‌ری‌ نوێ‌ بۆ به‌‌‌رگرتن له‌‌‌ نه‌‌‌خۆشی‌ شێرپه‌‌‌نجه‌‌‌ له‌‌‌ ساڵی‌ 2011  خرایه‌‌‌ڕوو، تائێستاش کاریگه‌‌‌ریی‌ ئه‌‌‌و چاره‌‌‌سه‌‌‌ره‌‌‌ بۆ مه‌‌‌ودایه‌‌‌کی‌ دوور نادیاره‌‌‌، به‌‌‌ڵام پێده‌‌‌چێت هیوابه‌‌‌خش بێت. به‌‌‌ر له‌‌‌ ده‌‌‌رکه‌‌‌وتنی‌ ئه‌‌‌و چاره‌‌‌سه‌‌‌ره‌‌‌، زۆربه‌‌‌ی‌ ئه‌‌‌وانه‌‌‌ی‌ نه‌‌‌خۆشی شێرپه‌‌‌نجه‌‌‌یان هه‌‌‌بووه‌‌‌، نه‌‌‌خۆشییه‌‌‌که‌‌‌یان له‌‌‌ ئاستێکی‌ به‌‌‌رزدابووه‌‌‌، به‌‌‌ڵام له‌‌‌گه‌‌‌ڵ به‌‌‌کارهێنانی‌ (کیترۆدا)، 40% توشبوان لانی‌ که‌‌‌م سێ‌ ساڵ ژیاون و 10%شیان هیچ شوێنه‌‌‌وارێکی‌ توشبوون به‌‌‌ شێرپه‌‌‌نجه‌‌‌یان له‌‌‌سه‌‌‌ر ده‌‌‌رنه‌‌‌که‌‌‌وتووه‌‌‌. چاره‌‌‌سه‌‌‌ره‌‌‌کان و له‌‌‌نێوانیاندا (کیترۆدا)، پرۆتین له‌‌‌و خانه‌‌‌ شێرپه‌‌‌نجانه‌‌‌ ده‌‌‌بڕن که‌‌‌ بۆ خۆشاردنه‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌کاریده‌‌‌هێنن، به‌‌‌پێی‌ توێژینه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌کیش که‌‌‌ له‌‌‌سه‌‌‌ر چاره‌‌‌سه‌‌‌رێکی‌ هاوشێوه‌‌‌ به‌‌‌ ناوی‌ (ئۆبدیفۆ) بۆ چه‌‌‌ند نه‌‌‌خۆشێک ئه‌‌‌نجامدرا که‌‌‌ توشبووی‌ جۆرێکی‌ پێشکه‌‌‌وتووی‌ شێرپه‌‌‌نجه‌‌‌ی‌ قوڕگ بوون، ده‌‌‌رکه‌‌‌وت که‌‌‌ 23% یان له‌‌‌ پاش دوو ساڵ له‌‌‌ به‌‌‌کارهێنانی‌ چاره‌‌‌سه‌‌‌ره‌‌‌که‌‌‌ له‌‌‌ ژیاندا ماون، ئه‌‌‌وه‌‌‌ش به‌‌‌راورد به‌‌‌ رێژه‌‌‌ی‌ 8%ی‌ ئه‌‌‌وانه‌‌‌ی‌ چاره‌‌‌سه‌‌‌ری‌ کیمیاوی‌ ئاساییان به‌‌‌کارهێنابوو.


8 ساڵ و 5 مانگ و 19 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 33 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هەواڵەکانى کودستان و ئیران و جیهان 15ى جۆزەردانى 1395

هەواڵەکانى کودستان و ئیران و جیهان 15ى جۆزەردانى 1395

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران