نزیکەی 87 کەس لەمۆرەو سەرکردەکانی ڕژیمی ئاخوندی ئێران لەلایەن پەکێتی ئوروپاوە سنوردار و گەمارۆیان لەسەر نوێ کرایەوە.
نزیکەی 87 کەس لەمۆرەو سەرکردەکانی ڕژیمی ئاخوندی ئێران لەلایەن پەکێتی ئوروپاوە سنوردار و گەمارۆیان لەسەر نوێ کرایەوە.
ژۆزێف بۆڕڵ نوێنەری باڵا و بەرپرسی سیاسەتەکانی دەرەوەی یەکێتی ئورووپا ڕۆژی 29ی بانەمەڕ، لە ڕاگەیەنرازێکدا باسی لەوە کرد کە یەکێتی ئوروپا، گەمارۆ و هەنگاوی سنووردارکردن لەدژی 87سەرکردە و مۆرەی ڕژیمی ئاخوندی بۆماوەی یەک ساڵ نوێ دەکاتەوە بەهۆی پێشێل کردنی مافی مرۆڤ کە لە ساڵی 2011 پەسەند کراوە.
هەر لەم ڕاگەیەندراوەدا هاتووە کە هەریەکە لە وڵاتەکانی ئاڵبانی،ئیسلەند،بۆسنی و هێرزەگوین،کۆماری ملداوی،مەقدوونیەی ڕۆژئاوا،لیختن ئیشتاین،مۆنتەنگرۆ و نۆروێژ، سیاسەتەکانیان لە پەیوەند بە جێ بەجێ کردنی سنووردارکردنەکان دژ بە 87مۆرەی ڕژیمی ئاخوندی هاووتەریب دەکەن و یەکێتی ئورووپاش پێشوازی لەم بەلێنانە دەکات.