ئامارەکان باس لەوە دەکەن کە پێکهێنانی ژیانی هاوبەش لە ئێران لەماوەی یەک دەیەدا ٤٠ لەسەد کەمی کردووە.
ئامارەکان باس لەوە دەکەن کە پێکهێنانی ژیانی هاوبەش لە ئێران لەماوەی یەک دەیەدا ٤٠ لەسەد کەمی کردووە.
پلەدارێکی وەزارەتی تەندرووستی بە ڕاگەیاندنی سەرژمێریەکانی، کەمبوونەوەی بەرچاوی ڕێژەی هاوسەرگیری و زۆربوونی ڕێژەی تەڵاقی لە وڵاتی ئێران تەئکید کردەوە. ناوبراو هەروەها ووتی لەبەرامبەر هەر سێ هاوسەرگیریەک دا تەڵاقێک تۆمار دەکرێت.
بەڕێوەبەری دەفتەری تەندرووستی کۆمەڵگا و خانەوادەی وەزارەتی تەندرووستی ووتی: لەساڵی 1389، ڕێژەی هاوسەرگیری تۆمارکراو 890 هەزار کەیس بووە، ئەو ڕێژەیەش لەماوەی ساڵی ڕابردوودا بە ڕێژەی 40 لەسەد کەمبۆتەوە،
بە واتایەکی دیکە لە ساڵی 89 بەولاوە بە شێوەی نێوەنجی هەموو ساڵێک ٦ لەسەد لە ڕێژەی پێکهێنانی ژیانی هاوبەش کەمی کردووە.
هەژاری، بێکاری و نەبوونی هیوا بە داهاتوو گرینگترین هۆکارەکانی ئەوەن کە لاوانی ئێران و گەلانی ژێردەستی ئەو وڵاتە نەتوانن ژیانی هاوبەش پێکبێنن.