وەزارەتی خەزێنەداری ئامریکا ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 31ی بانەمەڕ، چەندین کەس و ڕێکخراوەی دیکەی ڕژیمی ئاخوندی ئێرانی خستە لیستی ڕەشی گەمارۆکانیەوە.
وەزارەتی خەزێنەداری ئامریکا ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 31ی بانەمەڕ، چەندین کەس و ڕێکخراوەی دیکەی ڕژیمی ئاخوندی ئێرانی خستە لیستی ڕەشی گەمارۆکانیەوە.
عەبدولڕەزا ڕەحمانی فەزلی، وەزیری ناوخۆ و حسێن ئەشتەری فەرد, فەرماندەی هێزی سەربازی لەڕیزی ئەو کەسانەدان.
دەفتەری کۆنتروڵی داراییەکانی خەزێنەداری ئامریکا ڕۆژی چوارشەممە ۳۱ی بانەمەڕ(۲۰ی مەی) ناوی ۹ کەس و ۳ ڕێکخراوەی دیکەی ئێرانی خستە لیستی ڕەشی گەمارۆکانی خۆیەوە.
ئەو کەسانە بەتاوانی ڕۆڵی جیددی لە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ئێران, لە پێرستی نوێی گەمارۆکانی ئامریکا نێویان هاتووە.
عەبدولڕەزا ڕەحمانی فەزلی, وەزیری ناوخۆ، تاوانبارە بە دەرکردنی فەرمانی کوشتنی ناڕازیان لە ناڕەزایەتیەکانی مانگی خەزەڵوەری ۱۳۹۸, لەو ناڕەزایەتیانە دا بە سەدان کەس بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنیەتییەکان و هێزە سەربازیەکان، گیانیان سپاردووە کە لانی کەم ۲۳ منداڵ و مێرمنداڵ لەنێویاندا بوونیان هەبووە.
جگه لە وەزیری ووڵات, حسێن ئەشتەری فەرد, فەرماندەی هێزی سەربازی ڕژیم (ناجا), ئەیوب سلێمانی, جێگری فەرماندەی ناجا, محەممەد عەلی نووری نژاد, جێگری هەماهەنگی ناجا, حەمید ڕەزا ئێشراق, جێگری حقوقی و بەشی پارلمانی ناجا, هابیل دەروێش, پەیوەندیدار لەگەڵ بنیادی تەعاونی ناجا, موحسێن فەتحی زاده, بەرپرسی ڕێکخراوی پاسەوانی و زانیاری ناجا, یەحیا مەحمود زادە, جێگری داڕێژەری بەرنامەو بودجەی ناجا, حەسەن شاهور پوور, فەرماندەی سپای وەلی عەسر لە خوزستان, ئەو کەسانەن کە بە تازەیی ناویان چووە ناو پێریستی ڕەشی وەزارەتی خەزینەداری ئامریکاوە.
وەزارەتی خەزێنەداری ئامریکا هەروەها گەمارۆی خستە سەر هێزی سەربازی ڕژیم, بەندینخانەی ناوەندی تارانی گەورە(بەندینخانەی فەشافوویە) و بەندینخانەی قەرچەکی.