دوو کۆڵبەری خەڵکی سەردەشت لە سنوری "بێتووشی" ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامیەکانی ڕژیمی ئاخوندی ئێران بریندار کران.
دوو کۆڵبەری خەڵکی سەردەشت لە سنوری "بێتووشی" ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامیەکانی ڕژیمی ئاخوندی ئێران بریندار کران.
ڕۆژی پێنج شەممە ١ی جۆزەردان، هێزە ئینتزامیەکانی ڕژیم، جێگیر لە پایگای سنووری بێتۆشی سەردەشت تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبە کردووە و دوو کۆڵبەر بریندار کراون.
جێی باسە ئەو دوو کۆڵبەرە بە ناوەکانی “مەنسوور” تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی گوندی “باغی” و بەختیار تەمەن ٣٢ ساڵ خەڵکی گوندی شەڵماش، بەتووندی بریندار کراون و بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئەو شارە کراون، کە باری تەندروستی یەکیان ناجێگیرە.
هەواڵدەری هەنگاو: لە مانگی بانەمەڕی ئەمساڵ دا لانیکەم ١٩ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان بوونەتە قوربانی کە ٧ کەسیان گیانیان سپاردووە. ١٦کەس واتە زیاتر لە ٨٤٠ªی ئەو کەسانە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران و تورکیا بوونەتە قوربانی و ٣ کەسیش بە هۆی ڕووداوی سروشتی بووە.