نوێنەری مەجلیسی دواکەوتوی ڕژیمی ئێران دانی بەوەدا ناوە کە ڕژیم بڕی 20بۆ 30ملیارد دولار یارمەتی حکومەتی سووریای داوە.
نوێنەری مەجلیسی دواکەوتوی ڕژیمی ئێران دانی بەوەدا ناوە کە ڕژیم بڕی 20بۆ 30ملیارد دولار یارمەتی حکومەتی سووریای داوە.حیشمەتوڵڵا فەلاحەت پیشە، ئەندامی کۆمیسیۆنی ئەمنیەتی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی ڕژیم و بەرپرسی پێشوی ئەم کۆمیسیۆنە، دانی بەوەدا ناوە کە ڕژیمی گەندەڵی ئاخوندی نزیک بە 30ملیارد دۆلار یارمەتی ڕژیمی سووریای داوە.
ناوبراو لە وتووێژێکدا لەگەڵ سایتی حکومی ئێعتماد ئانلاین کە ڕۆژی 31 ی بانەمەڕ بڵاو کرایەوە، ئاماژەی بەوە کردووە و دەڵێت: ئەو کاتەی چوومە سووریە هەندێک کەس وتیان پارەی زۆرم خەرج کردووە! بەڵام دوبارە دەیڵێمەوە کە ئێمە بڕی 20بۆ 30ملیارد دۆلار یارمەتی دارایی ڕژیمی سووریامان داوە و دەبێ ئەو پارانە وەر بگرینەوە.
ئاماری ڕاستەقینەی خەرجیەکانی ڕژیمی ئاخوندی لەگیرفانی خەڵکەکەی و بۆ هێشتنەوەی بەشار ئەسەد لە دەسەڵاتدا زۆر لەوە زیاترە کە ئەو بەرپرسە ئاماژەی پێداوە.
پێویستە ئەو پارانەی کە لە ساڵی 97 وە تا ئێستا پێدراون بەو ئامارانە زیاد بکرێت، لەلایەکی تریشەوە سەرەڕای ئەو پارانەی کە داویەتی بە ڕژیمی سوریە، دەبێ خەرجیە ئاشکراکانی پاسداران و هێزە چەکدارە جینایەتکارەکان و چەک و چۆڵەکانیان لە سوریەدا لەماوەی نۆ ساڵی ڕابردوودا کە لە هێندێک شوێندا گەشتوونەتە زیاتر لە 100 هەزار کەس، حیساب بکرێت.