دوانیوەرۆی رۆژى شەممە 15ی جۆزەردانی 1395، رێورەسمی چلەی ماتەمینی خاتوو وەسفییە بەنی وەیس ئەندامی سەرکردایەتی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان لە هۆلی هۆنەری شاری سلێمانی بەرێوە چوو. لە سەر بانگهێشتی فەرمی هەیئەتێکی پەیوەندییەکانی سلێمانی سازمانی خەبات بە سەرپەرشتی بەرێز کاک فوئاد جەعفەری بەرپرسی پیوەندییەکانی سلێمانی سازمانی خەبات لەو رێورەسمەدا بەشدارییان کرد و پەیامی هاوخەمی سەرکردایەتی سازمانی خەباتیان پێشکەش بە بەرێوەبەرانی رێورەسمەکە کرد. جێگەی باسە کە رێورەسمەکە بە دەقیقەێک بێ دەنگی بۆ شادی رۆحی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێ کرد و لە دواییشدا پەیامی سەرکردایەتی یەکیەتی نیشتمانی و بنەماڵەی خوالێخۆشبوو خوێندرایەوە، هەر وەها تاجە گۆلێنەی بەرێز مام جەلال پێشکەش بە رێورەسمەکە کراو لە کۆتاییشدا چەندین پەخشان و شێعر و هەروەها فیلمی دیکۆمنتاری لە مەر ژیان و خەباتی خاتوو وەسفییە پێشکەش بە ئامادە بووان کرا.