نووسەر، وەرگێڕ، لێکۆڵەرەوەی قورئان، ئیسلام ناس، لێکدەرەوەی کورد، دوکتور مستەفا خوڕەم دڵ کۆچی دوایی کرد.
نووسەر، وەرگێڕ، لێکۆڵەرەوەی قورئان، ئیسلام ناس، لێکدەرەوەی کورد، دوکتور مستەفا خوڕەم دڵ کۆچی دوایی کرد.
ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٤ی جۆزەردان، دوکتور مستەفا خوڕەم دڵ، لە شاری مەهاباد کۆچی دوایی کرد.
ئەم زانایە، لەساڵی 1315، لەگوندی ( دێهبەکر) ی سەربە شاری مەهاباد، لەدایک بووە، و یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی زانکۆی کوردستان و نووسەری کتێبی "صرف دستور زبان کردی سورانی" بوو کە تایبەت بوو بە فێرکاری و زمانناسیی کوردی و لەگەڵ ئەمەشدا چەندین نووسینی لە بواری وەرگێڕان و فێقه و فەلسەفە و کەلام و لێکدانەوەی زانستی و شڕۆڤەی قورئان هەبووە.