زیاتر لە µ.۸ ملیۆن کەس لە جیهان تووشی ڤایروسی 《کووید۱۹》و نزیکەی ۳۶۰ هەزار کەسیش بەم ڤایرۆسە گیانیان سپاردووە.
زیاتر لە µ.۸ ملیۆن کەس لە جیهان تووشی ڤایروسی 《کووید۱۹》و نزیکەی ۳۶۰ هەزار کەسیش بەم ڤایرۆسە گیانیان سپاردووە.
لە حاڵێکدا کە ڕێژەی توشبووان لە هێندێک شوێن و وڵات بەرەو زۆربون دەڕوات, هێندیک لە وڵاتان لابردن و هەڵگرتنی ڕێنمایی و بەربەستەکان بۆ خۆپارێزی لەو پەتایە دەست پێکردووە.
ئامریکا لە ئێستادا بۆتە ناوەندی بڵاوبونەوەی ئەم نەخۆشیە، وڵاتە یەکگرتووەکان ۱.· ملیۆن کەس و بەرازیل زیاتر له ۴۳۸ هەزار کەسیان بەم نەخۆشینە تۆمار کردووە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە کارناسەکان دەڵێن ئامارە ڕاستییەکان لە وڵاتانێک وەکوو چین, روسیە و ئێران زۆرتر لەوەیە کە ڕایدەگەێنن و حکومەت ئاماری را٠ستی بڵاو ناکاتەوە، و ئامارە فەرمیەکان لەم وڵاتانەدا لە لایەن کارناسانی سەربەخۆوە بڵاو ناکرێنەوە و بەمەش جێگەی باوەڕ و بە ڕەسمی لەقەڵەم نادرێن.
لە لایەکی ترەوە, ئانتۆنیۆ گۆتێرێش, سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان, لە دانیشتنێکی مەجازیدا بە بەشداری نزیک بە ۶۰ بەڕێوەبەری جیهان، هۆشیاری دا ئەگەر دەوڵەتەکان لەئێستادا هەوڵ بۆ بەرگری نەدەن، ئەم نەخۆشیە گشتگیرە دەتوانێت ببێتە هۆی وێرانی و لە ناو چونێک وەکوو قات و قڕی و بێکاریەکی گشتگیر و باوەڕپێنەکراو.
بە پێی تاقیکردنەوەێک لە فرانسە دەرکەوت کە لە هەر ۱۰ کەس کە نەخۆشی قەندیان هەیە و توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبن، یەک کەسیان لە هەفتەی یەکەم دا گیان دەدات.
پسپۆڕانی شێرپەنجەی ڕیخۆڵەش هەروەها تاقی کردنەوەیان لەسەر ۹۰۰ نەخۆشی شێرپەنجەی ڕیخۆڵە لە بریتانیا, کانادا, ئیسپانیا و وڵاتە یەکگرتووەکان کردووە, ئەو پسپۆڕانە بەو ئەنجامە گەیشتون کە ئەو نەخۆشانە کاتێک تووشی ڤایرۆسی《کووید۱۹》دەبن، مەترسی زۆرتریان لەسەرەو لەماوەی کەمتر لە یەک مانگدا گیان دەدەن.